*چەند بابەتی جێی سرنج و گرینگ لە بوارەی زمانناسی١:
سەرەتا با بزانین کێ زمانناسە؟ کاری زمانناس٢ چیە؟ زمانناس، وەکو هەمو پسپۆرێکی بەش و لقە زانستیەکانی جیهانی مرۆڤ، بە شێوەیەکی زانستی و قوڵ لە سەر ئەم بەشە قوڵ و هاڵۆزە، کار و چالاکی دەکات و بەش و بەستێن و ساختار و فۆڕم و شێوە و پێکهاتەی زمان و زوان دەناسێت و تاوتۆ و پشکنینی دەکات. هەندێک جار ئەم هەستە دەردەکەوێت کە زمانناس، ڕەنگە کەسێک بێت کە بە سەر چەند زوان، زاڵ بێت و شارەزایی هەبێت و توانایی قسەپێکردن و ئاخاڤتنی، بەم چەند زوانەوە هەبێت کە لە بنەڕەتڕا، ئەمە بیر و ڕوانگەیەکی بێبنەما و نازانستیە و زمانناس، پەیویست ناکات کە بە سەر هەمو یا چەند زوانێکەوە، شارەزایی هەبێت و زاڵ بێت و زمانزان٣ بێت، بەڵام دەبێت کە ناسین و شارەزایی لە جۆرە زمانیەکان و ساختار و بەستێن و پێکهاتەی زوان و زمان هەبێت کە تایبەت بە زوانێکی دیاریکراو، نیە. بە گشتی زمانناس، لەمانە دەکۆڵێتەوە و چالاکی دەکات: زمان چیە؟ مکانیزم و ڕەوت و شێوەی کارکردن و جوڵە و کارایی زمان و زوان، چۆنە؟ زوانی مرۆڤ، چ پەیوەندی و جیاوازییەکی لەگەڵ زانستەکانی دیکەوە، هەیە و هەروەتر زوانی مرۆڤ، چ پەیوەندی لەگەڵ ئامێر و ئاستی پەیوەندیەکانی دیکە مرۆڤەوە، هەیە. چۆن دەبێت بۆ گەیشتن بە ساختار و ڕێسای زوان و زوانەکان، لێکدانەوە و پشکنین و ڕونکردنەوە بدەین؟ زوانی نوسین چۆن لەگەڵ زوانی کوتن و ئاخاڤتن، پەیوەندی هەیە؟ زوان چۆن و بۆچی توشی گۆڕان و ناچالاکبون و چالاکبون، بوە؟ منداڵ چۆن، فێری زوان کردنەوە و زوان گرتن دەبێت؟ هەروەتر لە ڕو و پێکهاتە و بەستێن و ساختاری زوانەکان و زمان، دەکۆڵێتەوە. ئەمەی کە، فڵان وشە، چۆن ساز بوە؟ پشکنین و نالیز و ڕونکردنەوەی لە سەر دەدات. پەیوەندی زوانەکان. پەیوەندی مێشک و زمان. چۆنیەتی سازبونی ئاوا و دەنگ و فۆنەکانی هەر زوانێک. لێکدانەوە و لێکۆڵینەوە لە سەر تیۆری زوانەکان و جۆرەکانی زوان. دیارە زمانناسیەکان و جیهانی زمان. پەیوەندی زمانی مرۆڤ و گیانداران. پەیوەندی زمان و کۆمەڵگە. پەیوەندی زمان و زانستەکانی دیکە... لێکۆڵینەوە و توێژینەوە و چالاکی دەکات و تیۆری دەداتە دەرەوە و لە زانستی زمانیش، هاوشێووەی گشت زانستەکانی دیکە، دانانی تیۆری و هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی ئەم تیۆریانە لەگەڵ دیاردە و پێناسەی زمانە گرینگن.
ئەرکی زمانناس بۆ نمونە لە بەشی ڕێنوسەوە، هیچ چالاکی نیە و زۆر گرینگی بە ڕێنوس نادات و بۆی گرینگ نیە، ئەگریش بێت و باس لە ڕێنوس بکات، بە مێتۆدلۆجی٤ و زانستی تایبەتی خۆی و مێتۆدی خۆی، دێموکراتیزەکردنی٥ زوان، بەڕێوە دەبات و کارێک دەکات کە ڕێنوس و ڕێزمان، هەم ئازادی و هەم سادەکاری نوسەر و ئاخێوەر و بەکارهێنەری، تێدا بێت.
زمانناسی چیە؟ زمانناسی چ دەکات؟ هاوشێوەی هەر بەشێکی زانستی و سەینەس٦ و لۆجیکیەوە٧ زانستێکی قوڵ و هاڵۆزە کە وەکو گشت زانستەکانی دیکە، بابەتێکی زانستی و پسپۆڕماتیک٨ و تیۆریتیکە٩. بۆ نمونە بڕوانن کەسێکی دوکتۆری دڵ یا چاو یا ئەستێرەناسێک یا بیرکارێک یا فیزیکناسێک کە بە شێوەیەکی زانستی، کار لە سەر زانستەکەی دەکات، بەبێ ئەمەی بۆ گرینگ بێت کە نەخۆشەکەی، تەمەنی چەندە؟ ناوی چیە؟ چ نەتەوەیەکە؟ پیشەی چیە؟ چ ڕەگەز و نژادێکە؟ توێژینەوەی لە سەر دەکات و خەریکی چارەسەری و چاکبونەوەی دەبێت، زمانناسیش بە هەمان شێوە، بەبێ دەمارگڕژی و هەستیاری و فەناتیکی کار لە سەر گشت بەشەکانی پەیوەندی بە زوان و زمانەوە، دەکات و خەریکی تیۆری و تیۆریزەکردن١٠ لە سەر بەشەکانی زمان و سیستم و پێکهاتەکانی گرێدراو بە زمان بە شێوەیەکی پسپۆڕی و شارەزایانە دەبێت. ئەمڕۆ، هیچ زانستێک نیە کە لە چەرخە و سیکل و بازنەی نەپساوەی خۆی و ژینگە و ژیانی مرۆڤ کە لە لایەن مرۆڤەوە، دۆزراوەتەوە و داهێندراوە، وەکو زنجیرەیەکی نەپساوە و دانەبڕاو، پەیوەندی قوڵی بە زانستەکانی دیکەوە نەبێت، چون هەر زانستێک کە هەبێت و دۆزرابێتەوە و داهێندرا بێت، پەیویستی بە تۆمارکردن و نوسین و مانەوە و گەیاندنە کە ناچارە پەنا بۆ لق و زانستەکانی زمانناسی ببات و کەڵی لێوەربگرێت و بۆ باشتر گەیاندن و ڕاگواستنی زانست و خواست و مەبەست و دەرنجامەکەی لە لقەکانی زمانناسی. وەکو (وشەناسی، ڕێزمان، ئێتیمۆلۆجی، فیلۆلۆجی) کەڵی وەرنەگرتبێت. بە گشتی زمانناسی لە دو لا و دو لایەنەوە، چالاکی دەکات؛ یەک: لایەنی هێزی دەربڕین و ئاخاڤتن و ئەم جیاوازیەی کە مرۆڤ و گیانداران لە یەک، جیاواز و جودا دەکاتەوە و دو: تاوتۆکردنی هەمو زوانەکان، بە تایبەت زوانی یەکەم و سەرەکی.

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.