سابیر ژاکاو
لە سیستمە زمانیەکان و ئاستەکانی زمانی، ئێمە لەگەڵ چەند دیاردە و دۆخ و ڕەوتی زوانی ڕوبەڕو دەبینەوە کە دەکەونە ژێر بنەماڵەی دۆخی فرەواتایی١ کە لە دیاردەیەکی واتایی و سێمەنتیکی٢ و مەبەستناسی _ پڕاگمەتیکیەوە٣ لە زانستی زمانەوە دەردەکەون کە دەبنە هۆی لێلی واتایی لە بازنەی لێکسیمی٤ _ واتایی کە لە پڕۆسەی لێکسیکۆنی٥ _ فەرهەنگنامەی هەر زوانێکەوە، چەندین باری واتایی جیاواز لە خۆی دەگرنەوە کە لە بازنەگەلی (فۆڕم. ئێستێتیک، ڕێنوس، ڕێزمان، بڕگە، هێز، تەوژم، سترێس...) بە شێوەی جیاواز دەردەکەون کە دەبنە هۆی جیاوازی (واتایی، درکاندن، بیستن، دیتن، تێگەیشتن...) چەند نمونەی ئەم دۆخانە، بریتین لە:
هۆمۆنیم٦
لەم ئاستە، ئێمە لە نێو زوانەکان و بە تایبەت زوانی کوردیک، لەگەڵ کۆمەڵێک واژە ڕوبەڕو دەبینەوە کە شێوە و فۆڕمی فۆنێتیکیان، هاوشێوە و یەکن و وەکو یەک بێژە دەکرێن و بەرهەم دێن. کەچی واتا و باری لێکسیمیان هەیە و چەند واتای تەواو جودایان هەیە و هەندێک جار، شێوەی نوسینیشیان لەگەڵ یەک جودا دەردەکەوێت، بۆ نمونە:
واژەی (دەرDaɾ ) کە هەم وشەی سەربەخۆ دەگرێت و هەم دەوری گیرەکی وشەداڕێژ دەگرێت و چەند واتای جیاوازی هەیە. یا واژەی (هەواڵHawɑːɫ ) کە لە زوانی کوردیک، دو دەیتای لێکسیمی جودای هەیە کە کۆدی لێکسیمی (هەواڵHawɑːɫ ) بە واتای "گەیاندنی بەپەلە و ڕاگەیاندنی ڕوداو و بابەتێکە" و ئاستی دوەم بە واتای (هاوڕێ، ئاواڵ) دەردەکەوێت. یا واژەی (شیرƩ Iːɾ ) کە هەم ئاستی کۆدی واتایی لێکسیمی گیانداری (شێرƩeːɾ ) دەگرێت و هەم بەرهەمی مەمکی گیاندارن کە سپی ڕەنگە. یا واژەی (سازSɑːz ) بە واتای "جوان و شۆخ" و واژەی (سازSɑːz ) بە واتای "ئامادەبون" دەردەکەوێت. یا واژەی (کاڵ Kɑːɫ) بە واتای (ڕەنگی تەواو نەبو) و (کاڵ Kɑːɫ) بە واتای (نەگەیشتو) یا مۆرفیم و گیرەکی (تر Tɾ) بە واتای (دیکە) و مۆرفیمی پلەبەندی (ترTɾ) بە واتای (ترین) دەردەکەوێت. هەروەتر ئاستی پێوانەی فۆنۆلۆجیکی زوانی کوردیک لە دۆخی فۆنی بێلایەن و کێشراوەی /و/ کە لەم بازنەیە، بۆمان دەردەکەوێت کە لە پڕۆسە مۆرفۆلۆجیەکانیش، ڕێگەی تێچوونی هەیە لە نمونەی (دو) و (دوو) و (ئازادی) و (ئازادیی) کە ئەمانە دۆخێکی تایبەتی لێکسیمین کە دەکەونە دیاردە و پڕۆسەی، هاوبێژی و نمونەی دیکە لە زوانی کوردیک؛
نمونە، پارتیکڵەکانی زوانی کوردیک، وەکو:
(با، لە، تا، هەتا، کە، چ، جا، ڕا، گەر...)
نمونە، گیرەکە هاوبێژەکانی زوانی کوردیک:
(کە، بەر، سەر، پێ، تێ، ان...)
هۆمۆفۆن٧
دەستە و کۆمەڵێک واژە و وشەن کە شێوە و فۆڕمی نوسینیان، جیاواز و جودایە و لە پڕۆسەی نوسین، فۆڕم و ئێستێتیکی جیاوازیان هەیە، کەچی ئاستی فۆنێتیکی و بێژەکردنیان، هاوبەش و یەک شێوەن و لە پرۆسە و مکانیزم و دەزگای واچی و بڕگەیی و هێز و تەوژم و سترێسەوە، جودا دەردەکەون کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەمەی کە بێژە و گۆکردن و ئاستی واتایی و لێکسیمیشیان، جودا بێت. واتە وشەکە، وەکو یەک دەنوسرێت، بەڵام شێوەی بێژە و درکاندنی، جیاوازە. ئەم دۆخە دەکەوێتە ژێر بنەماڵەی دۆخی "هۆمۆفۆن" و جیاوازیەکی زۆریان نیە. چەند نمونەی لە زوانی کوردیک لە پەیکەرەی فۆنی و دەنگی لە فۆنی [و] و [وو] و [ی] و [یی] لە نمونەی [نوس] و [ئازادی] دەبینین. نمونەی دیکەی لە زوانی کوردیک؛
گیرەکی(گە _ گا، یەک_ یێک)
(گوێ، *چوێ، گیان _ *چیان)
(ئەمشەو _ ئەمشۆ)
(سەت _ سەد)
سەرچاوە
مۆرفۆلۆجی کوردیک، سابیر ژاکاو، ژێر چاپ
_ Wells, John, Ed. (٢٠٠٨). Longman Pronunciation Dictionary (٣rd Ed.). Pearson Longman.
_Barker (٢٢ August ٢٠١٦). "Syllables". Linguistics.
_ Mogg, K.; Bradley, B.P.; Miller, T.; Potts, H.; Glenwright, J.; Kentish, J. (١٩٩٤). "Interpretation Of Homophones.
_Johan Harold Josua Lindahl (١٨٩٣). Description Of A Skull OF Megalonyx Leidyi, Page ٥٦.
_Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek-English Lexicon, On Perseus Digital Library.

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.