تاکوو ئێستا بابەتێکی ئەوتۆ لەسەر ئەم ڕۆژ و ناوە نەنوسراوە. مێژونوسان و ئۆرێتانلیزمەکان بەشێوەیەکی زانستی بابەتێکی ئەوتۆیان وەبەر دەست نەداوین و کاریان لەسەر نکردوە، کۆمەڵێک بابەت و نوسراوە و ئاماژە بەم بۆنە، لێرە و لەوێ نوسراون و بەربڵاون کە پتر بابەتێکی ناسیۆنالیستی و مێتۆلۆژیکین تاکوو بابەتێکی لۆژیکی.
زۆر کەس ئەم ڕۆژە و ڕێورەسمە دەگەرێنەوە سەر بابەتێکی ئەرکیۆلۆژی و پەیوەندی بە بابەتەگەلی جۆاروجۆروە دەدەنەوە، لەلای ئاینی زەردەشت و باوڕەکەیان، خودا لە ماوەی ٣٦٥ ڕۆژ، سازکردنی گۆی زەوی بەکۆتا گەیاند و یەکەمین ڕۆژی نەورۆژ و خاکەلێوە دەستی هەڵگرتوە و پشوی داوە و کۆتایی هاتوە، ڕۆژی یەکەمی خاکەلێوە "فروهەر" دەگەڕێتەوە سەر زەوی، گەڕانەوەی /فورهەر/ لە ئەدەبیاتی زارەکی /مزدیسنی/ بەشێوەیەکی تایبەت وەکوو ئەفسانە دەگێردرێتەوە، /فروهەر/ یان /فرەوەش/ یەکێک لە وزە پیڕۆزەکانی مرۆڤە کە بەر لە ئافراندنی مرۆڤ لەگەڵێتی و تاکوو ١٣ ڕۆژ لە مردنی مرۆڤ بەبێگەردی لەگەڵی دەمێنێتەوە.
دیسان لای زەردەشتیان وابوە کە تەمەنی گۆی زەوی ١٣ هەزار ساڵ بوە، ئەم لێکدانەوەی ئەوان لە کاریگەری داروسێیانەی گەلان مێزوپتامیاوە وەرگیرابوو، بەبڕوای ئەوان ١٢ کەلوی ئەستێرەکان، هەرکام هەزار ساڵ بەسەر جیهان ڕادەگەن و دەستهەڵاتداری دەکەن، کە بەکۆی هەر ١٢ کەلوی، ١٢ هەزار ساڵ دەستهەڵاتداری بەسەر گۆی زەوی دەکەن و زەوی لەپاش ئەم ١٢ هەزار ساڵە کۆتایی پێ دێت، کە ئەم بڕوایە پتر هی بابلیان بوو و کاریگەری لەسەر دانابون.
- هەندێک ڕای دیکە لایان وایە، کە لە سەردەمی شانیشینی خەشایارشای ئەخمێنش لە ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوە، کۆمەڵکوژیەکی زۆر لەسەر ئێرانیەکان کرا و لەم ڕۆژە بەدواوە، ئێرانیەکان ئەم ژمارە و ڕۆژەیان وەکوو ڕۆژێکی ناجۆر و پیس ناساند.
- لە ئاینی مەسیحی کە بەشێوەی چالاک دەستی لە بڵاوکردنەوەی ناجۆری ئەم ژماریەوە هەیە وا دەردەکەوێت کە یارانی نزدیکی عیسا، حەورایۆنان بەخۆی عیساوە ١٢ کەس بونە و کاتێک بونەتە ١٣ کەس، عیسا توشی کێشە و نەهامەتی بۆتەوە و بەخاچ کێشراوە.
- هەندێکیش ئەم ڕۆژە دەگەڕێنەوە سەر دابونەریت و شێوەی ڕێورسمەکانی بابلیان و سۆمێران، کە ساڵی نوێی سۆمێران بەناو /زگمۆک/ و بابلیان /ئاکتیو/ ١٢ ڕۆژی خەیاندوە و دوای ئەم ١٢ ڕۆژە لە نێو جەرگ و هەناوی سروشت و ژینگە لە دەروەوە ماونەتەوە و ئەم ڕێورەسمە نزدیک بە ٥٥٠٠ ساڵ، مێژینەی هەیە.
بابەتێکی زۆر نوسراون کە ئەم ڕۆژە بە چ هۆکارێکەوە بە/سێزدەبەدەر/ ناودێرکراوە، ڕەنگە بەزۆر هیچکام زانستی و لۆژیکی نەبن، ئەوەی ئاشکرایە، وشەی /سێزدەبەدەر/ وشەیەکی لێکدراو لە ژمارە /سێزدە، سێنزدە، سێنزە/ و وشەی /بەدەر/ەوە هاتوە کە بەمەبەستی دەرکەوتن لە ماڵەوەیە، واتا /بەدەر، وەدەر/ + /کەوتن/ و هەروەتر دەرکردنی ژمارە /سێزدە/یە.
بەپێی ئەم ڕێوڕەسمە، /١٢/ڕۆژی بەختەوەری و خۆشی لە ماڵەوە دەبن و بۆ ڕۆژی /١٣/کە دەکەونەدەرەوە بۆ سەیران و نێو سروشت و یان ماڵ وەدەر دەنێن و ماڵ خاوێن دەکەنەوە، تاکوو ئەم غەم و نەهامەتی و کێشە و پیسی و ناتەبایی خۆیان و ماڵیان بێنەدەر و دەری بکەن.
وشەی /سێزدە/ بەشێوە بەربڵاو لە ئاینی مەسیحی خزاندراوەتەوە نێو گەلان و چاندی ئەم گەلانی دیکە.
کۆمەڵێک بابەت لەسەر ئەمە هەیە کە ژمارە /١٣/ ژمارەیەکی ناجۆر و نەشیاو و پیسە، هەربۆیە بەچاوێکی دەرکردنی ئەم /١٣/ ڕۆژە کە دوای ڕۆژی /١٢/ی دەردەکەوێت و ئێوارەی ئەم ڕۆژە، /١٣/کەیان دەرکردوە، لە وڵاتانی ژێردەستی ئاینی مەسیحی، ڕۆژی یەکشەمە، ڕۆژی پشودان و دەستهەڵگرتن لە کاروباری جیهانی زەویە و دەبێت پشوو بدەن و کات بۆ خودای دابنێن و خەریکی پاڕانەوە و کڕنوش بردن و تۆبەکردن بن، ئەمەش دژی بیروڕای ئیسلامیزمەکانە و ئەوان هەردەم خۆ و خودای خۆیان پێ لەسەرەوەیە و قەبوڵیانە، بەم هۆکارەش چەتەیی و داگیرکاریی گشت بڕوا و چاندەکانی دیکەیان کردوە، تێکدانی وشەی /١٣/ و پیس و ناجۆر ناساندنی، بەهیچ هۆکارەکان، بەشێوەی ئیسلامیزمەکان بارێکی لۆژیکی ناگرن، لە ئەلفوبێی ئارامی، شێوەئەلفوبێیەک هەیە کە بە /ئەبجەد/ ناسراوە، ئەم ئەلفوبێیە هەر پیتەی کۆدێکی ژمارەیی تایبەت بەخۆیەوەی هەیە، کە ڕۆژی یەکشەمەی مەسیحیەکان بەپێی ئەلفوبێی ئەبجەدی ئارامی دەبێتە (أ: ١)، (ح: ٨)، (د: ٤) کە دەبێتە (أحد)، بەڵام چ پەیوەندیەکی هەیە، کۆی ژمارە (١، ٨، ٤) دەبنە (١٣) و وشەی یەکشەمەش بەپێی ئەلفوبێی ئەبجەدی ئارامی دەبێتە (أحد)، (أحد)یش ناوێک لە ناوەکانی (ئەڵڵا)ی ئیسلامە، لەپاش شەڕی خاچپەرەستان و سەروەری ئیسلامیەکان، ئەم بیروڕایە بەشێوەی بەربڵاو دزەی کردە نێو چاند و دابونەریتی مەسیحیەکان، لای ئیسلامیەکان ئەم ڕۆژ و بۆنەیە دژی ئەڵڵا و ئاینەکەی ئەوانە و دەبێت تەنیا ڕۆژی هەینی (جمعه) ڕۆژێک بۆ خودای بێت، چون لە پەرتوکەئاسمانیەکەی ئەوانەوە تەنیا ئەم ڕۆژە پیرۆزە!
سابیرژاکاو

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.