وشەیەک کە ئەم ڕۆژانە بەهۆی پڕۆژەیەکی تایبەتی، لەڕێگەی پڕۆژەی /Covidـ١٩/ زەق بۆتەوە و زۆر دەبیسترێت و وەکوو هەموکاتێکیش تۆڕی میدیایی بێبنەما و بێئامانجی /ڕوداو/ خۆی خزاندۆتە ئەم بەشە و وشەی نازانستی و لۆژیکی /ڤارێز/ی خستۆتە بەرباس و بۆتە هۆی سەرلێشێواوی زۆرکەس، دوابەدوای ئەم کردەوەی کاناڵی ڕوداو، کۆمەڵێک وشە لە بەرانبەر وشەی /کەرەنتێن/ داتاشڕاوە و زیندوکراوەتەوە، سەرەتا با بزانین ئەم وشە کەی و چۆناوچۆن سازبوە.
وشەی /Qarantine/ وشەیەکی لێکدراوی ئیتالی فەڕەنسیە و لە ڕەچەڵەکی زوانەڕۆمی و لاتینەکانەوە وەرگیراوە و بەشێوەی وەرگرتراو ـ قەرزگیراو چۆنتە نێو زوانی ئینگلیزی و زوانی کوردی و تورکی و فارسی و عەرەبی و زۆرینەی زوانەهیندوئەوروپیەکان، وەکوو خۆی بەکار دێنەوە و نەچۆتە پڕۆسەی داڕژتن، وشەسەرەکیەکە وشەی /quarantena/ی لە زاراوەی /وێنزی/ ئیتالی وەرگیراوە، ئەم پڕۆسە و ڕەوتە، سەرەتا لە سەدەی ١٤یەمی زاینی لە وڵاتی ئیتالیا و لەڕێگەی خەستەخانەیەک لە دوڕگەی /سانتاماریا/ وێنیز، بەهۆی نەخۆشی تاعون و وەبا، بەشێوەی ٤٠ ڕۆژ، بۆ ڕاگرتن و چاوەدێری و کەسانی کە مەترسیان لەسەر بوو و بۆ پاراستنیان کە توشی نەخۆشی نەبن، بەکارهاتوە.
هەروەتر هۆکاری دەستنیشانکردنی ئەم ٤٠ ڕۆژە، دەگەڕێتەوە سەر بابەتی پیرۆزی عیسا و جەژنی پیرۆز که بەبۆنەی ٤٠ ڕۆژی بەڕۆژبونی عیسا لە دەشت و بیابانە پیرۆزبایی ڕادەگرن و هەروەتر هزرێکی ئاینی لەپشتە و چالاکە، ئەگەری ئەمەش هەیە، کە بەهۆکاری ئەم پیرۆزیە ئەم چل ڕۆژە وەکوو، تاوان یان چاوەدێری بۆ ئەم پڕۆسەیە بەکار بێنن.
تاکوو سەدەی ١٦یەم بۆ پاراستنی کەشتی بازەرگانیەکان و گەلی ئەم ناوچانە لە هەرجۆرە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی، کەڵکیان لەم چەمکە وەرگیراوە وەرگت، واتا لە ڕێنوسێکی فەڕەنسەیی و ڕەچەڵەک و واتای ئیتالی و وەرگیراوی ئینگلیزی بەکار دەهێندراو و بوو بە چەمکێکی جیهانی، کەچی خۆی وشەی /quadraginta/ بەواتای /٤٠/ لە ڕیشەی لاتینیەکەی بوو بەوشەیەکی پێوەری جیهانی.
لەسەر ئەم ئاستەش و بەشەزوانەکانی جیاجیای بەتایبەت زوانی کوردی، کەڵکی لە داڕژتن و دۆزینەوەی چەمک و واتای جیاجیا وەرگرتوە، ئەم پڕۆسەیە دوو ڕەوتی هەیە، ئەم دوو ڕەوتە بەشێوەیەکی ئاستی پراگماتیکی لەیەک جیاوازن، واتا /کەرەنتێن/ و ئەم وشەی کە کورد پەنای بۆ وشەداڕژتن و دۆزینەوە بردوە، جیاوازە.
بەشی سەرەکی /کەرەنتێن/ بۆ ماوەی /٤٠/ ڕۆژ چاوەدێری و پاراستنی کەسانێکە کە مەترسی توشبونیان هەیە و یان دەیانپارێزن بۆ ئەمەی کە توش نەبن و لەم ئاستە لێکۆڵینەوە دەکات کە بزانن کەسێک توش بوە یان خەریکە توش بێت یان لە مەترسی توش بوندانە، دەچێتە ئەم پڕۆسەیە، کەچی ئەم ئاست و قۆناغە لە زوانەکانی زیندوو و فۆنەتیکی جیهانی وەکوو کوردی، واتای ڕێکوپێک و پڕاوپڕی نیە کە بەکار بهێندرێت و کەڵکی لێ وەربگیرێت، هەربۆیە وشەکە تێکڕای زوانەزیندویەکانی جیهانی، وەکوو خۆی بەکار دەهێندرێتەوە، ئەم وشەی کە کورد وشەی بۆ داڕژتوە، قۆناغێکی جیاوازە و دێتە ئەم بەشە و پڕۆسەی /جیاکردنەوە/ ئەم پڕۆسەیە ئاستێکی جیاواز و تایبەتی فیزیۆلۆژیکیە و لەم پڕۆسەیەوە، کەس و کەسانی توش بوو، بۆ ماوەی کاتی بۆ بابەتی چارەسازی و دەرمان لە کەسانی دیکەی کە لە /کەرەنتێن/دانە جیا دەکرێنەوە بۆ ئەمەی کە کەسانی دیکە پیس نەکەن، ئەم کاتەیە کە وشەی /ڤارێز/ی ڕوداویش کە لە زاری دکتۆرێک دەرپەڕیوە و تەواو هەڵە و نالۆژیکی بەکارهێناوە و ڕوداویش بەپەلەی خۆی بەخاوەنی دەرخستوە، گەر لەسەر ئاستی تواندنەوە و پڕۆسەی ئیکۆنۆمیکی زوانی بڕوانین ئەم وشە لە وشەی /ڤارێ/ و پارێز/ کرمانجی وشەی تێکەڵاو و داڕژتراوی /ڤارێز/ سازکراوە، واتا کەسێک کە (/ڤارێ/ کرابێت، پارێزراو بێت) بەڵام وەرگرتنی پاشگری /ز/ تەواو نالێکسیکی و ناڕێزمانی و نازانستیە و ئەم چەمکەش هێزی سازبونی وشەیەکی تێکەڵاوی نیە.
وشەی دیکە /هاوێر/کردنە، کە بۆ جیاکردنەوەی بەرخ و کاریلە و کاژیلە لە مەڕەکان بۆ ئەمەی کە چی دیکە شیر نەخۆن بەکار دەهێندرا، کە ئەم چەمکەش بۆ ئاستی /کەرەنتێن/ خستراوەتەڕوو، هەروەتر وشەی /پاوان/یش بەواتای ڕێگپێنەدراو و بێبەریکردن و دەستبەسەرداگرتن بەکارهێندراوە، گەر ئێمە لەسەر پڕۆسەی دووەمی /کەرەنتێن/ کە پڕۆسەی ئەم بەشە بڕوانین، ئەمە وشەگەلێکی زۆر هەن، وەکوو /نەهێشتن، چاوەدێری، پاراستن، دەستبەسەرداگرتن، جیاکردنەوە، هاوێرکردن، پاوانکردن، دورخستن، دورکردن، ڕاگرتن، دابەستکردن، زیندانیکردن، داتەرازاندن، دابڕاندن، خستنەلاوە، بێبەشی، بێبەری، لۆمەکردن، دابڕگە، تاڵاوگە، وێستگەی تەندروستی، شوێنی تەندروستی، شوێنی پاکوخاوێنی، شوێنی جیاوازی، شوێنێ ڕاگرتن....تاد و کۆمەڵێک وشەی دیکه کە توانایی جێگربونی ئەم پڕۆسەیان هەیە!
سابیرژاکاو

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.