ğalyān, qalyān, nargile
کەرەستەیەک کە لەڕێگەی داگیرساندنی تەنباکوو و شێوەتوتوتەکانی میوەیی و کێشانی لەڕێگەی لولەیەکی ئاوەوە هاوشێوەی سیگارە. مێژوویەکی تەواو ڕونی نیە، ئەم کەرەستەیە لەلایان شاه عەبباسی سەفەوی و لەڕێگەی وڵاتی پۆرتەغاڵەوە هاتۆتە ئێران. کاتی خۆی و هاموشۆی تورکەکان بۆ وڵاتی ئێران، بەشێوەی خزمەتکردن و میوانداری، بۆ کات بەسەربردن بەکاریان هێناوە، وشەکە بەتێکرای زوانەکانی جیهاندا، دزەی کردوە و بۆتە وشەیەکی هاوبەشە لە گشت زوانەکانی هیندوئەوروپی و سانسکریت و سامیەکاندا.
وشەکە، لە وشەی سانسکریتی /nālikerahá، نارگیل/ـەوە هاتوە و چۆتە نێو زوانەکانی دیکە و لە زوانی هیندی و پاکستانیدا ڕەگی /lPA /qqa لە وشەی /huqqa، حوقا/ گرتوە و لەپاش داگیرکاری بریتانیا و زوانی ئینگلیزی بەشێوەی /hookha/ دەرهاتوە، گۆڕینی فۆنی /ق،q/ بە /خ،kh/، وشەکە لەم زوانانەدا لەڕوی گرافیکی جوڵەیەکی ئەم کردارە هاتوە کە شێوەی هەڵمشتنی دوکەڵ و دانەدەری بەشێوەی /بازنەی/ هاتوە، (حلقی).
لە زوانی تورکی و ئازەری و قەفقازیدا، وشەکە لە ڕەگی غولغول/ی سانسکریتیەوە هاتوە و چۆتە نێو زوانی عەڕەبی و شێوەی /غل/ی گرتوە و ناوی کەرەستەکە بۆتە /غلیان/، کە مەبەست لە /قوڵتەقوڵتی/ دەنگی ئەم کەرستەیە، شێوەی /کوڵاندنی/ ئاو، کە دەقوڵێت، وشەکەش لەڕوی فیتۆمۆڕفۆلۆژیکیەوە، لە شێوەی دەنگی ئاوی نێو شوشەکەی ئەم کەرەستەیەوە دێت، کە لە کوردیدا دەبێتە، /قوڵ، کوڵ، قوڵاندن، کوڵاندن/، لە فارسیدا بە گۆڕینی فۆنی /غ/ی کە بۆ خۆپارێزی لە عەڕەبی بوون، بەکاریانهێناوە، فۆنەکە جێگۆڕکی دەنگی گەرویی /ق/ کراوە و بۆتە: /قلیان، Qalyān/، بەهۆی زوانی بازاری و شەقامی فارس کە باوە گۆڕینی چەمک و فۆنەکانی وەکوو لە وشەی /داغان ـ داغون، حەیران ـ حەیرون، ویران ـ ویرون، شیطان ـ شیطون، باران ـ بارون/، ئەمە چەمکی /قلیان، غلیان، دەکەن بە غلیون، قلیون/، وشەکە بەشێوەی فۆنی گۆڕین چۆتە نێو زوانی تورکی و بەشێوەی /قالایان، Qālāyān، قالا، Qāla، قالاماق، Qālāmāq/، بەواتای /داگیرساندن/ەوە هاتوە. لە زوانی دەری و پەشتویی و ئەفغانیدا، شێوەی /ālā/ی خۆی ڕاگرتوە، کە بەواتای /لولەی ئاوێیە/.
بەتێکڕایی زوانەکانی دیکە، کە زوانی ڕۆمی فرەنسەیی کردویەتی بە /نارگیلە، nargile/، که لە وشەی /نرگلی، nārghile/ زوانی سامی عیبری و عیبریش لە وشەی /nālikerah/سانسکریتی وەریگرتوە، لەڕوی فیتۆمۆڕفۆلۆژیەوە لە شێوەی میوەی نارگیل و چەشنەکولەکەیەک وەرگیراوە کە بۆ ئەم مەبەستەی ئێستاکانە کە لە شیشە کەڵک وەردەگیرێت، گیراوە، شێوەی ئەم شیشەی ئێستاکانەش لەم شێوەکولەکەیە گیرەوە، کە لە زوانەکانی سامی و ڕۆمی و هیندوئەوروپی، وەکوو وڵاتانی عەڕەبی و کەنداو و جەرمەنی و ئۆتریش و سویس و وڵاتانی ئەفریقایی بۆتە /sheesha، shisha/، کە لە هەمان /شیشە/وە گیراوە و بەتێکڕایی زوانەکانی جیهانی لەم وشانە کەڵک وەردەگرن.
عەڕەبی:/نارجیلة، نرجیلة، نرکیلة، شیشة/، فارسی، /قلیان/، کوردی /نیرگەلە، قەنە، قەلیان/، ئازەری /قلیان/، بۆڵغاری /ناریجی/، کاتالان /نارگیل/، چێک /نرگلا/، جەرمەنی /هوکا، نرگیل، شیشا، کالیان، قالیان/، یۆنانی / Ναργιλές، نارگیلا/، ئیسپانی /نرگیل، شیشا/، فەنلەندی /قلیان، هوکا/، فڕەنسەیی /نرگیل، قلیان، غالیون، هوکا، چلیم، قلیان، نارگیلە/، ئەرمەنی /نارینجل، شیشا، هکا، قلیان/، ئیتالی /قلیان، نرگیلی، هوکا/، مەقدونی /ناریجی/، نۆرویژی /قلیان/، ئەرلەندی /قلیان، نرگلی، هوکا/، لەهەستانی /هوکا، قلیان، شیشا، نرگیل/، ڕۆمانی /نرگیلە/، تورکی /نرگیل/، ڕوسی /شیشا، ناریجی، ناریگیلا/، ئسلۆکی /کالیان، قلیان، نرگیل/، لە وڵاتانی ئەفغان و ئوزبەکی و بە /چیلیم، چلم/ بەهەمان واتای لولە بەکارهێندراوە.
سابیر ژاکاو

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.