دەنگەکان لە هەمو زمانەکانی زیندوی دنیا زۆرتر لە هەربەشێکی دیکه توشی لافاوی گۆڕانکاری و گۆڕین دەبن، لکەزمانەکانی ئۆرتۆکوردی بەوێنەی زمانێکی هەرە چالاک و زیندو و ئەکتیڤ توشی کۆمەڵەگۆڕینکی دەنگی و فۆنی بۆتەوە کە زۆر ئاساییە بۆ زمانە زیندویەکانی جیهان بەتایبەت ئورۆئاسیایەکان کە لەژێرهێژمونی هێرش و پەلاماری کەلتوری و چاندی یەکتر بۆنەتەوە. لەژێر پرشنگی زمانەوانی لەسەر ئەم بابەتە گرینگە کە زۆرجار ئاخێوەرانی زارەکان توشی کێشەکە دەکات برەوشیەک بخەمە سەر ئەم بابەتەوە، بۆیە بەپێی جیاوازی فۆنۆلۆجی ئەم لایانە لەڕوی فۆنەتیکیەوە ژمارەی فۆنیمەکان و چۆینەتی دابەشبونیان بەسەر بزوێن، ڤاوڵ و نەبزوێن و کۆنسۆنانت و بەشداربونی فۆنیمەکان لە بڕگە و وشە و فرێز و ڕستەەوە...تاد.
بەشەکانی کاریگەر لەسەر دروست هەبونی ئەم پڕۆژەیە بریتین لە:
- (Assimilation) تواندنەوە
- (Dissimilation) هەڵنەکردن، دوورکردنەوە
- (Elision) ،سواندن
- (Metahesis) ،جێگۆڕک
- (Mutation)دەنگی گۆڕکی
- .(Platalization)نەرمبوون، بەرمڵاشودان.
هەر بەم هۆیەوە زمانی کوردی لەگەڵ زۆرینەی زمانەکانی هاولقی خۆی واتا زوانەئێرانیەکان و ئیندوئەوروپیەکان هاومەرزی فۆنەتیکی و وشەیی زۆرە و بەشێوەیەکی بەرچاو توشی لێکچوون و تێکچوون و جێگۆڕکی دەنگی بوتەوە کە بە دو شێوە دیاردەی لێکچوونی توشی ئەم گۆڕانکاریانە بوە، لێکچوونی تەواو و لێکچوونی ناتەواو.
گۆڕانی کۆنسۆناتنەکان لەنێو زوانی کوردی بەم شێوەیەن:
گۆڕینی کۆنسۆنانتی /ب/ بۆ /و/ لە سیستمی ئاخاڤتنەوە، وەکو یەکن بەڵام لە کپ و گڕییەوە لەیەک جیاوازن بەتایبەت لە زوانی پەهلەویک
وەکو:
باران، واران/ خراو، خراب/ ئاو، ئاب/ بەراز، وەراز/ بەد، وەد/ بەرخ، وەرخ/ بەڵگ، وەڵگ/ بەفر، وەفر/ بەهار، وەهار/ بانگ، وانگ/ بازاڕ، وازاڕ.
گۆڕینی دەنگی /خ/ بۆ /ک/ لە پەهەلەویک:
ساخ، ساک/ مەلەخ، مەلەک/ سیخۆر، سیکۆر.
گۆڕینی دەنگی /هـ/ بۆ /خ/ لە ئەڤێستایی و پەهلەویک:
خۆر، هۆر/ خۆرمە، هۆرمە/ خون، هون/ خۆسرۆ، هۆسرۆ.
گۆڕینی دەنگی /ز/ بۆ /ژ/ وەکو:
تیژ، تیز/ درێژ، درێز/ ژن، زن/ ژەهر، زەهر/ دژ، دز/ مژگێنی، مزگێنی/ بیژمار، بیزمار.
گۆڕینی دەنگی /س/ بۆ /ش/:
ششتن، سشتن/ ئاش، ئاس/
گۆڕینی /ب/ بۆ /ڤ/ وەکوو:
تاڤ، تاب/ نەڤی، نەبی/ فڕیو، فڕیب.
لێکچوونی پێچەوانە، /د/ بۆ /ت/:
کردتەوە، کرتتەوە/ بردتەوە، برتتۆ/ هێناتەوە، هاورتتۆ/ بردتان، برتتان/
لێکچوون لەڕوی کپیەوە /ز/ بۆ /س/:
نازک، ناسک/ بازک، باسک/ سک، زک/ بەرزتر، بەرستر.
/ژ/ بۆ /ش/ وەکوو: ڕۆژتان باش، ڕۆشتان باش/ تیژتر، تیشتر/ ڕژان، ڕشان.
/ب/ بۆ /پ/ وەکوو: بسکێت، پسکێت
لێکچوون لەڕوی گڕێی و کپیەوە وەکو: /س/ بۆ /ز/
سڵق، زڵق/ سۆپا، زۆپا/ تەسبیح، تەزبیح/ دەستگیرە، دەزتگیرە/ دەستگیران، دەزگیران.
/ک/ بۆ /گ/ وەکو:
چناکە، چناگە/ جاجک، جاجگ.
/ب/ بۆ /پ/ وەکو:
باقڵە، پاقلە/ باتری، پاتری/ بەتانی، پەتانی/ پەتاتە، بەتاتە/ باس، پاس/ خراب، خراپ.
لێکچوون لەڕوی قەڵەویەوە وەکو:
/ل/ بۆ /ڵ/ کەماڵ، کەمال/ جەماڵ، جەمال/ خەیاڵ، خەیال/ خالد، خاڵد.
تێچوونی کۆنسۆنانت وەکو /ت/
ڕاست، ڕاس/ وەستا، وەسا/ پێسن، پێس/ دەست، دەس/ ماست، ماس/ مەبەست، مەبەس/ دەربەست، دەربەس/ زستان، زمسان/ پێویست، پێوس/ نێوەڕاست، نێوەڕاس.
فۆنی /د/ وەکو: دوانزدە، دوانزە/ سێنزدە، سێنزە/ یانزدە، یازدە/ شانزدە، شانزە/ خودا، خوا/ منداڵ، مناڵ.
فۆنی /گ/ وەکو:
ڕەنگ، ڕەن/ برژانگ، برژان/ مەنگ، مەن/ چەنگ، چەن/ بازنگ، بازن/ پڵنگ، پڵن/ بانگدان، باندان.
کۆنسۆنانت بۆ کۆنسۆنانت وەکو: /و/ بۆ /ف/:
سێو، سێف/ چەوت، چەفت/ جوت، جفت/ حەوت، حەفت/ نەوت، نەفت/ بەفر، بەور/ مزگەوت، مزگەفت/ خەوتن، خەفتن/ کەوتن، کەفتن.
/و/ بۆ /م/ وەکو:
نیو، نیم/ هەتیو، هەتیم/ نیوەڕۆ، نیمەڕۆ/ داوێن، دامێن/ جوێن، جمان/ خێوەت، خێمە.
/ب/ بۆ /و/: قەساب، قەساو/ قوربان، قوروان/ خەبەر، خەوەر/ خراو، خراب/ سابوون، ساوێن/ بیبەر، بیوەر/ دەربەن، دەروەن/ سەبەتە، سەوەتە.
/ئـ/ بۆ /هـ/: ئەسب، هەسب/ هەڵبەتە، ئەڵبەتە/ ئەژدیها، هەژدیها/ ئێوارێ، هێوارێ/ ئاسان، هاسان/ هەستێرە، ئەستێرە.
/ئـ/ بۆ /ع/: عەشق، ئەشق/ عەزیز، ئەزیز/ ئاسمان، عاسمان/ عەرز، ئەرز/ قورئان، قورعان/ ئەقڵ، عەقڵ/ ئەشق، عەشقق.
/ڤ/ بۆ /و/: ئاو، ئاڤ/ چاو، چاڤ/ گاو، گاڤ/ باو، باڤ/ باوان، باڤان/ تاوگە، تاڤگە/ ئەوین، ئەڤین.
ڤاوڵ بۆ ڤاوڵ وەکو:
/ێ/ بۆ /ی/
مێوان، میوان/ لێوان، لیوان/ بسکیت، بسکێت/ گیسک، گێسک/ بیجامە، بێجامە/ دیوەخان، دێوەخان/ تیژ، تێژ/تیش، تێش/ پەنیر، پەنێر/ میر، مێز/ کێم، کیم/ گوریس، گورێس.

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.