زوانی دایک یا زوانی زگماک
چەمکی (زگماک، زگمانگ، سکماک) واتە (مادرزادی) و (زمانی زگماکی)، ئەم چەمکەسینتەکسیەیە کە چەند ڕۆژە وەبەرچاو دەکەوێت.
سەرەتا دەبێت بزانین پڕۆسەی زوان، پڕۆسەیەکی گشتگر و تایبەتتر لە ئەم باسەیە، کاتێک باس لە زوان دەکردرێت، پانتا و بەرایەکی بەرین و بەربڵاوی لێ جودا دەبێتەوە و پێکهاتە جودا دەکاتەوە و بەربڵاو دەبێت. لەم پڕۆسەیە، کاریگەرترین داتاکانی زوان لەڕێگەی سروشت و ناوچە و ژینگەوە کاریگەری لەسەر مرۆڤ و منداڵ دادەنێت و دەگوازرێنەوە، بەشێوەیەک کە زوان وەکو هەر بابەتێکی بایۆلۆجیکی خۆزا ناگەیەندرێتە منداڵ کە پڕۆسەیەکی (زگماکی، زگمانگی) بێت، لەم پڕۆسەیە تەنیا شتانێکی جێنێتکی و ئەندامی و ئاناتۆمی دەدرێتە منداڵ، کەچی لەسەر هاستی ئینتۆلۆجی و ئەنترۆپۆلۆجی گەل و ناوچەی (زاینی) ئەم منداڵە و گەلەکەی شێوەیەکی جیاواز و جودای لە هەمبەر (دایک)کەکەی هەیە، بەشێوەیەکی کۆیلەیەیی چاند و کەلتور بەتێپەڕبونێکی زۆر و قوڵ دەگەیندرێتە بۆ منداڵ، کە ئەم باسە تەنیا چوارچێوەی پڕاگمەتیکی گرتوتەبەرخۆی و لەسەر هاستی سیمەنتیکیەوە: (مادە + مرۆڤ + دایک + زوان + گەل + ناسیۆنالیزت + فاشیزت + ڕاسیزت + شۆنیزت + توندڕۆیی) دەگرێتەوە، واتا کاتێک هەر شتێک پەیوەندی بەبابەتانێکی (زگماکی)یەوە هەبێت، کە تەنیا لەڕێگەی دایکەوە بگەیەندرێتە منداڵ، دەبێتە هاستێکی (زگماکی) کەچی خۆی (زبان) زگماکی هەمو مرۆڤ و زۆرینەی گیانداران هەیانە، بەڵام (زوان) گرێدراو بە گەل و ناوچەیەکی ئاخێوەری مرۆڤانە، واتا (زبان، زمان) ئەم پارچەگۆشتە بەشێوەی (زگماک)ی هەمو مرۆڤێک هەیەتی، بەڵام داتاکان و ئەندامەکانی فۆنسازی مرۆڤ تەنیا لەڕێگەی (زوان) دەدرکێندرێت و دەردەبڕدرێت کە دەکەوێتە بازنەی ژینگەناسی زوان (Linguistics Ecology)، هاستی ئەم زوانەش لەڕێگەی ناوچە و سروشت و شێوەی داتاسازی و فۆنسازی دەکات و دەبێتە هۆی زوانکردنەوەی منداڵ، لەسەر ئەم بابەتە، زوانی دواندن و قسەکردن تەنیا گرێدانی بەدایک کە دایک لەڕێگەی (زگماک)ی دەیگەیەنێت بەمنداڵ، دروست و زانستی نیە! چون لەم پڕۆسەیە تەنیا دایک نیە کە ئەم کردوەوەیە دەکات و لەسەر هاستی بایۆلۆجیکی و سێسکۆلۆجیکی و جەندەری و چوارچێوەی تۆرەمەخستنەوە، ئەم کردەوەیە تەنیا دایک ناگرێتەوە، بەشێوەیەک (دایک) تەنیا خۆزا نیە کە خۆی لە خۆیەوە تۆرەمە بخات! دەبێت بکەرێک (Subject) هەبێت لەم کردەوەیە، کە تەواوکەری ئەم پڕۆسەیەیە بێت، لەسەر ئەم بنەمایەش، (باوک + دایک = منداڵ)ٚ، لەدوای ئەم پڕۆسەیە ئەمەی دەمێنێتەوە و کاریگەرە، ناوچە و سروشتە کە پڕۆسەی داتاسازی و فۆنسازی دەدات بە منداڵ. لەم پڕۆسەیە (دایک) تەنیا ئەرکی بارهەڵگری و سازکەری پڕۆسەی گیانگرتنی منداڵ دەگرێتە ئەستۆ لە پڕۆسەی زوانگرتنەوە سروشت و فۆنانی ناوچەکە تەواو کاریگەر و کاران لەسەر زوانی ئەم منداڵە، دەبیندرێت کە (دایک) پڕۆسەی سێکس و منداڵگرتن له ناوچەیەکی زۆر دورتر لە دەڤەر و نزدیکی زوانەکەی خۆی بەجێدەهێنێت، کەچی ئەم منداڵە فێری زوانی ئەم ناوچە و دەڤەرە دەبێت و لێرەیە کە چەمکی (زوانی دایکی، زگماک) هیچ واتایەکی نامێنێت، ئەمە چوارچێوەی زوانگرتنی منداڵە، بۆیە چەمکی (زوانی زگماکی، زوانی دایکی) لەبری (زوان)ی داوندن و قسەکردن نازانستیە، چون ئەم بەشەداتا و فۆنانە لە دایکەوە وەکو باری جینۆمیکی و ئاناتۆمی ناگەیەندرێتە منداڵ، لەم پڕۆسەیە دەبوایە کوتراباش (زوانی باوکی، زوانی دایکی) یا (زوانی دایکی و باوکی) بەڵام ئەمەی ڕاستی بێت، ئەم چەمکە و کردەوەیە پتر ڕەنگی نالۆجیکی لینگۆستیکی و نالۆجیکی بایۆلۆجیکی دەگرێت و دێتە هاستی هەستی فێمێنیزمی چەپ و ڕەش و بەرەو هاستەکانی دیکەی لۆجیک دەچێت. کاردانەوەی نالۆجیکی دەگرێتەوە بەرخۆی. هاستی بەکارهێنانی (زوانی دایکی) وەرگیراوی دەقاودەقی (زبان مادری) فارسیە، وەکو بەکارهێنانی چەمکی (زمانی زگماکی) نازانستیە، چون وەکی ئاماژەم پێکرد، ئەم پڕۆسەیە تەنیا لە دایکەوە ناگەیەندرێتە منداڵ، بەڵکو هاستێکی فیزیۆلۆجیکی و بایۆلۆجیکی دەگرێتەوە، لەسەر هاستی پڕاگمەتیکی. دیارە لە کۆنەوە ئەم باسە، هەڵگری (زوانی دایکی) بوە، کە دایک کاریگەر و چالاک بو لە پەروەردەکردنی منداڵ و باوک پتر لە دەرەوە بوە، بەڵام هێستا ئەمە بوە بە هاوبەش و دایکیش بەرانبەر باوک لە دەرەوەیە و بگرە هێستا منداڵ پتر باوکی دەبینێت تاکو دایک!
ـ ئەگەر وەکو پێناسە بڕوانین زوانی سروشتی منداڵ، ئەمە دایک بەهۆی پەروەردە و بارهێنان و دواندنی منداڵ دەتوانێت زوان فێری منداڵ بکات، بۆیە زڕدایکیش دەتوانێت (دایک) بێت، بەڵام (دایکی زگماکی) لە چوارچێوەی DNA ئەم منداڵە نیە، (زوانی سەرەکی، یەکەم، شیری) دروستتر لە (زوانی دایکی)یە، هەروەک چۆن (زوانی باوک) دروستتر لە (زوانی باوکی)یە، واتە ئەمەی ئێمە بەشێوەی نازانستی بەکاری دەهێنین: (زوانی سەرەکی و زوانی یەکەمە) کە بەشێوەی نازانستی (زمانی دایکی، زمانی زگماکی) بەکاری دەهێنین!
سابیر ژاکاو
تەلەگرام:
versin6@
ئاپاڕات:
https://www.aparat.com/Zimannasi
یوتیوب:
https://youtube.com/channel/UCbCiiRUkqNHMqXsCoocD-GA

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.