پۆلیسی زوانی و ڕەوتی "بڵێ و مەڵێ"
سابیر ژاکاو
زوان؛ وەکو مکانیزم و ڕەوت و ڕەهەندێکی گەشەستاندن و پەرەستاندنی مرۆڤ، هەر لە کۆنەوە، وەکو بەهێزترین مکانیزمی گەشەستاندن لە پرۆسێسی گەشەستاندنی جیهانی مرۆڤ و بازنەی لۆکالیزمی١ و کۆمۆنسازی مرۆڤەوە، لە گەڕدا بوە و هەیە و بەردەوامە و ستارتی بەهێزی شارستانیەتی لە گەڕی زانست و هونەر و کۆمەڵگە... بە دەستەوە بوە و چالاکە.
زوان لە ڕەوتی گەشەی سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ڕەوتی نوسین، بەپێی پێکهاتە و ساختار و فۆڕم و ڕەوت و ڕەهەند و بەستێن و مکانیزمی ئاوایی و دەنگی و پیکهاتەی وشەسازی و وشەناسی و پێکهاتەی مێشکی ئاخێوەر و ڕەهەندی پێکهاتەیی زوان و کۆی بازنەی ساختاری "زمان" بەرەو ڕەوتی "زوان" دو بازنەی بۆخۆی دیاری کردوە، ڕەوتی ئاخێوەری ئاسایی کۆمەڵگە و ڕەوتی نوسینی کۆمەڵگەیی، ئەمەش دەرفەتی ڕەخساندوە کە ڕێسا و ڕەوتێکی قانونی و پێکهاتەیی لە "زمان" بەرەو ڕەوتی "زوان" وەکو مکانیزمێکی بەهێزی نوسین، ئاوا بکرێت. لەم ڕەوتەوە، دو بازنەی چالاکی "ڕێنوس" و "ڕێزمان" وەکو نوێنەری مانەوە و تۆماری نوسین، دەرکەوتن. لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم دو ڕەوت و ڕەهەندەوە، زمان، نێوەڕۆک و بنەڕەتی سروشتی و خۆزایی خۆی، وەکو پڕەنسیب و ڕێسایەکی زانستی لە دەست دا و دەرفەتی دا بە زوانی باڵادەست و زاڵ و تۆتال و کۆلۆنیزمی کە "ڕێزمان" وەکو چەکێکی بەهێزی بگر و داگیرکەری مێشکی مرۆڤی؛ (شاعیر، نوسەر، ڕوناکبیر، بیرمەند، چالاکوان...) لە هەر زوانێک کە تەیدا ئەم سیستمە، بە شێوەیەکی سیستمەتیک، باڵادەستی دەکات و قانون و ڕەوتی نوسینێک بە مەیلی باڵادەست، دیاری دەکات. ئەم بابەتە، بو بە هۆی ئەمەی کە "زوان" وەکو چەکێکی بەرگری، هەڵسوکەتی لەگەڵ بکردرێت و بەرانبەر ئەم باڵآدەستی و ئیمپریالیزتی٢ و کۆلۆنیالیزم٣ و تۆتالیتالیزمی٤ زوانیەوە، ئەمە گۆڕەپانی دەرکەوتنی بازنە بەهێزەکانی کۆیلەکردنی تاکی جیهانی، وەکو؛ (شۆونیزم، ڕەسیزم، فاشیزم) لە بازنەی ناسیۆنالیزم و سەروناسیۆنالیزم، چالاک بێت و بەرانبەر ئەم باڵادەستیە، دەنگ هەڵبڕن و بێنە دەنگ، بۆ نمونە؛ لە زوانی کوردیک و لەم ڕەوتەوە، ئەم هەستیاری و بەرانبەربونە لە بازنەی زوانی ژینگەیی (لەکی، هەورامی، کەڵهوڕی، کورمانجی) بەرانبەر باڵادەستی بازنەی ناوەندی و لەوانیش "موکرانیزم" و "سلێمانیزم" دەردەکەوێت و دەبێتە هۆکار بۆ ئەمەی ئەم زوانانە، خۆیان بە جودا بناسینن.
لە بازنەی پاتۆلینگۆستیک٥ و سایۆلینگۆستیک٦ و زیانناسی زمانناسیەوە، کەسانێک لە دۆخێک دەردەکەون کە لە ڕەوتێکی سایکۆپاتیکەوە٧ پتر وەکو کەسانێکی پاتۆگنۆمۆنیکەوە٨ ئەمە لە دۆخێک دەردەکەون کە کاتێک تاکێکی زوانی باڵادەست، بەردەوام لێرە و لەوێ، وەکو پۆلیسێکی زوانی٩ و پاسەوانێکی زوانی١٠ هەمیشە لە بۆسە و کەمیندایە بۆ ئەمەی هێرش بکاتە سەر تاکی نوسەر و بەکارهێنەری ئەم زوانەی کە باڵادەستە و بە ڕای خۆی، وەکو پارێزەرێکی زوانی١١ زوانەکەی دەپارێزێت، هەندێک ڕێسا و قانونی بۆ دیاری کردوە. لە بازنەی زمانناسی ناسین و زمانناسی پێناسەیی و وەسفیەوە، ئەم کەسانە، وەکو پۆلیسێک چاوەڕوانن کە کەسێک بابەتێک بڵاو بکاتەوە و کاریان نەبێت کە زانستی ئەم بابەتەیان هەیە یا نە و خێرا، وەکو پاسەوان و وێستگەیەکی پۆلیسەوە، پێشی پێبگرن و لەم ڕەوتەوەش، دەرفەت دەدرێت بە بازنەی دەرکەوتنی ڕەوت (بڵی _ مەڵێ، دروستە _ هەڵەیە، بنوسە _ مەنوسە) یا هێمای (دروستە _ هەڵە) ڕوبەڕوی سزا دانی "نوسەر" و "بەکارهێنەری" ئەم زوانە ببنەوە. بەپێی دەیتا و ڕێژەیەک لە بازنەی زیانناسی زمانناسیەوە، ئەم کەسانەی کە لەم دۆخە لە ڕوبەڕوبونەی هێرش و پەلامارەی پۆلیسانی زوانی لەگەڵیان ڕوبەڕو بوینەتەوە، لە ڕێنوس و ڕێزمان زەدە دەکرێن و دەڕەوێنەوە، واتە، ڕەوتی ڕێنوسڕەوەیی و ڕێزمانڕەوەیی ساز دەبێت و توش دەکرێن لە کاتێک کە ئەم پۆلیسانەی زوانی، نە زانستی تەواوی زوانەکەیان هەیە و نە توانایی ناسینی ڕەوت و ڕەهەندەکانی زوانەکەیان بە تەواوی هەیە، تەنیا ناسینێکی سەرەتاییان لە ڕێزمان و ڕێنوس هەیە و هیچ ئاگاداری زانستی زمان نین و بە هۆی ئەمەی کە زانستی بابەتەکەیان نیە، ئاگاداری کارەساتێک کە ئەم کارەیان بەسەر زوان دەیهێنێت، نین.
- ١. Localism: گەڕەکگەڕایی ↩
- ٢. Imperialism: داگیرکەری ↩
- ٣. Colonialism: داگیرکاری ↩
- ٤. Totalitarianism: تەواوخوازی ↩
- ٥. Patholinguistics: زیانناسی زمان ↩
- ٦. Psycholinguistics: دەرونناسی زوان ↩
- ٧. Psychopathy: دەرونئازاری ↩
- ٨. Pathognomonic ↩
- ٩. Language police: پۆلیسی زوانی ↩
- ١٠. Linguistic gatekeepers: پاسەوانی زوان ↩
- ١١. Language guardians: پارێزەری زوان ↩

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.