(مێژوی دەرکەوتن و ڕەوتی خەتی نوسین)
سیستم و ڕەوتی نوسین لە مێژو و گەشەیەکی تایبەتی داخوازی و مەبەست، بەرهەمی گەشە و سەرهەڵدانی گەشەی مێشکی مرۆڤ لە پڕۆسەی گەشەی داواکاری و داخوازی و ئاکامی پەیوەندی مرۆڤ لە سەردەمانی جیاواز و گەشەی ئەم گیاندارە لە قۆناغ و پڕۆسەیەکی هاڵۆزی زوان بە مەبەست و ویستی مانەوە و هەرمانی ئەم نوسینە لە لایاەن ئەم گیاندارە گەشەکردوە، بوە.
قۆناغ و سەردەمی فۆڕم و ڕەوتی نوسین لە گەشەی ٤٠٠ هەزار ساڵەی شۆڕشی فەرهەنگی و گەشەی ٤٠ هەزار ساڵەی زوانی ئەم گیاندارە لە پڕۆسەی داواکاری و داخوزی ژیانی ئاسایی بۆ قۆنافێکی هەستیاری هەرمان و مانەوەیی ئەم نوسین و بەسەرهات و چیرۆک و ئاستی بەهێزی پەیوەندیسازی و کردنەوەی دەرگەی پەیوەندیسازی مرۆڤی هەرە کۆن بۆ بەرەکانی پاش خۆی لە پڕۆسەیەکی هاڵۆزی مانەوەیی، ئەمە داهێنانی خەت، تەەقینەوە و گەشەی تایبەتی ئەم بەش و گەشەکردنە، بو.
مرۆڤ لە کۆنەوە بەشێوەی هێما و نگاری، پیکتۆگرام ١کە لەم چوارچێوەیە جۆرێک لە خەت هەیە کە هەر وشە لەگەڵ هێما و نیشانەیەک بەرانبەرە، ئەمە ئەم خەتە پتر لە ئەشکەوتەکان، لەگەڵ ئەم خەتە ڕوبەڕو دەبینەوە و دەیانبینین کە بەشێوەی هەڵکەندن یا کێشانەوەی هێمایەک لەسەر دیوار و بەردی نێو ئەشکەوتەکان، وێنەیەک بە نوێنەری وشەیەک دادەندرا کە ئەم خەتە چ هێز و تایبەتمەندی زوانی بە ئاست قوڵایی زوان و نوسینی ئێستاکانە، نەبو. ئەم جۆرە خەتەی وێنەنگاری و وشەنگاریە لە مرۆڤی مۆدێرنیش، دانەبڕاوە و ئێستاش بەشێوەیەکی زۆر چالاک، لەنێو شار و دەرەوەی شار و شوێنەگشتیەکان، لەگەڵ ئەم جۆرە خەتە، ڕوبەڕو دەبینەوە کە بەشێوەی تابڵۆ و هێما و وێنەی ئاگادارکردنەوە و وریا کردنەوەیی، بەکار دێن.
خەتی دواتر، خەتی وشەنگاری و ئاماژەیی وشەیی یا خەتی لۆگۆگرامە٢ کە لەم چوارچێوەیە، هەندێک هێما و نیشانە بەشێوەی گرێبەستی و قەراردادی نوێنەری سەربەخۆ و تایبەتی کەرەستە و ئامراز و گیاندار و ڕوداوێک بون. واتە هێما و نیشانەی کەرەستە و ئامرازێک کە باسی لە چەمکی ئەم بابەتەیە دەکرد کە بەشێوەی نهێنی شاراوە بو. تاکو بەشێوەی ڕەمزی و سوڕیانە خوێندراباوە. دواتر خەتی ڕوانگەنگاری و ئیدیۆگرام٣ دەردەکەوێت کە لەم چوارچێوەیە، واتا و مەبەستی کەرەستە و ئامراز، دیاری دەکرا. لەم شێوە خەت و نوسینە، هەر هێما و نیشانەیەک، مەبەست و چەمکێکی تایبەت و واتایی و چەندواتایی لە ئاست، هێما و نیشانەکە، دەگەیاند. بۆ نمونە لە هەڵکەندن یا کێشرانەوەی "گوڵەگەنمێک" هەم ئاستی هێز و جێگەوپێگەی گەنم و هەم دۆخی جوتیاری و هەم خواردەمەنی و هەم، پیرۆزی گەنم" نیشان دەدرا.
لەم سێ ڕەوتەی مێژویی خەت و گەشەی ئەم داهێنانە مەزن و هەرە گەورەی دەستی مرۆڤ کە بەردەبناغەی گشت داهێنان و دۆزینەوەکانی نوێتر و مۆدێرن و شارستانیەت بو، مسۆگەر کرا و داهێندرا. خەتێكی گرنگ و تایبەت کە نهێنی و تایبەتمەندی، تایبەتی هەبو، خەتی نهێنی٤ یا کۆدی بو کە لەم شێوازە، هێما و وێنەیەک، نوێنەر و هەڵگری دەنگ و فۆنێمێک بو. واتە هێما یا نیشانەیەک، هەڵگری هێز و بارتایی دەنگ و فۆنێمی زوانێک بو کە لەگەڵ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هێما و نیشانەیە، دەنگێکی زوانەکەی، دەناسی و لەپاڵ یەک و تێکەڵکردنی هێما و نیشانەکان، هەڵگری کۆدی وشەیەک، دەبو. بۆ نمونە: کە باس لە ناوچەیەکی شاخاوی کرابایە، ئەمە لە تێکەڵکردنی هێمایەک کە کۆدی دەنگێک بو، بۆ نمونە ""دار" و "گەڵا" و "کێو"، هاوشێوەی وشەیەکی لێکدراوی ئێستا، بۆ پێش و بەرەی داهاتوی خۆیان، نیشانەی "دارستانیان" بەشێوەی نهێنی و کۆدی، بەجێ دەهێشت.
خەتێکی دیکە و ئێگجار تایبەت کە بەشێوەیەکی سرنجڕاکێش توانی جێی خۆی لەنێو زوانەکان بکاتەوە، خەتی بڕگەیی٥ بو. لەم شێوازە؛ بەکارهێنانی هێما و نیشانەیەک، هەڵگری بڕگەیەکی پێکهاتو لە کۆنسۆنانت و ڤاوڵێک، بو. واتە هەر هێما و نیشانەیەک لەنێو زوانێک، بەرانبەر بە بڕگەیەکی زوانەکەی دەبو کە لە کۆنسۆنانت و ڤاوڵێک، پێک دەهات. زوانێکی زۆر کەم ماون کە ئەم جۆرە سیستمە بەکار ببەن، لەوان زوانی "جەپەنی" لەم شێوازە کەڵک وەردەگرێت کە تەیدا هەندێک هێمای تایبەت هەیە کە هەڵگری بڕگەئاخاڤتنیەکانن٦ کە ئەم هێما و نیشانانە، دەبنە هەڵگری هەر کام لە تەک بڕگەیەکانی٧ ئەم زوانە.
مرۆڤ بە کەڵکوەرگرتن لە خەتی هێمایی و نگاری لەنێو ئەشکەوتان، بۆ ڕێبوار و کۆچەران و نەوەی پاش خۆیان، کۆمەڵێک نهێنی و بابەتی شاراوەیان بەجێدەهێشت. بۆ وێنە، لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان هێمای "ئاشێکیان" هەڵ دەکەند و دەکێشاوە، کە نوێنەری "ئاشەوان" و یا هێمای "کلیلێکیان" دەکێشاوە کە نوێنەر و هێمای "ڕدێنسپی" و "پێشەنگێک" بوە.
یا هێمای گیاندارێکی کێوی و دەسەمۆکراو و یا هێمای دار و گژوگیا کە گشتی چەمک و بزاڤ و زاراوەی نهێنی ئەم دەستکەوتە مەزنەی مرۆڤی گەشەکردوی (سەرتر لە گەشەی شارستانیەت) ٤٠٠ هەزار ساڵەی شۆڕشی فەرهەنگی و کولتوری بوە کە بەرەبەرە توانی گشتی گۆی زەوی بە ئەژنۆی هێژمۆن و ڕکێف و کاریگەری خۆی دەربهێنێت.
ئەمە خەتی نوسین، ئەم هێز و توانا بۆرینە و سیحراویەی لە ٤٠ هەزار ساڵەی ئەم گیاندارە گەشەکردویەی هەبوە و تاکو ئێستا لە نوێترین و گەشەکردوتراوین شێوە و فۆڕمی نوسین، ئەمە لە هەمان ڕەوتی گەشەی خەتی نوسین، گەشەی کردوە و تاکو لە سەردەمی سەرتر لە گەشەی شارستانیەت، ئەمە هەمان هێز و بنەمای سەرەتایی شێوە و ڕەوتی نوسین لە ئەشکەوتەکان بەرەو تێکنۆلۆجیا بگەڕێتەوە کە لە ڕەوتی ئینفۆگرافیک٨ یا وێنەزانیاری ئێستا جیهانی تێکنۆلۆجیایی مرۆڤی مۆدێرن، ئەمە هەمان کار و ئەرکێک کە مرۆڤی ٤٠٠ هەزار ساڵ لەمەپێش لە ئەشکەوتەکان بە هێمای وێنەیی لەبری مەبەستێک، ئێستاش مەبەست و داواکاری خۆی لەڕێگەی ئیمۆجی و ستیکێر، دەردەبڕێت و هەمان داتا و سیستمی نوسینی بەرایی و سەرەتایی ئەم گیاندارە گەشەکردویە.
نوسینی: سابیر ژاکاو
سەرچاوە:
فەرهەنگی ئێتیمۆلۆجی ئافاشین، سابیر ژاکاو، بڵاو نەکراوەتەوە.
پرشەدارێکی زمانەوانی ١ و ٢، سابیر ژاکاو.
دەرکەوتنی خەت لەلایان مرۆڤەوە، سابیر ژاکاو، گۆڤاری زمان و زار.
زوان و زار، سابیر ژاکاو، گۆڤاری زمان و زار.
سپاس و پێزانین بۆ ناوەندی ڕوناکبیری پەڕنوس و ماڵپەڕی کوردپێدیا بۆ زەحمەت و گەورەکردنی بڵاوکردنەوەی بابەتەکە.
ماڵپەڕی پەڕنوس:
https://pernus.org/show/١٤١/detail
ماڵپەڕی کوردپێدیا:
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=٢٠٢٣٠٤٠١٢٣١٢١٠٤٧٨٩١٨&lng=١#
چەنێڵی تەلگرامی زمانناسی:
@zimannasi

زارگە · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
٠ لێدوان · ٠ وەڵام
دەسەڵاتەکانی لێدوانەکانت پشکنراون…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.