☼ هەتەرێ _ مەتەرێ ☼
ئەم ڕۆژانە، بەپێی دابونەریتێکی مێژویی لە ئاست نوێبونەوەی سروشت و هزری مێژویی مرۆڤی گرێدراو بە دیاردە سروشتی و ژینگەییەکان و میتۆلۆجیەکانی هاوکاتی خۆی، ئەمە هاوڕای زۆرینەی گەلانی جیهان، کوردیش، دابونەریتی خۆی لە چوارچێوەی نوێبونەوە و تازەبونەوەی ژینگە و سروشت لە چەندین چوارچێوە، بەکار دەهێنێت کە یەکێک لەم چوارچێوانە، "نەوڕۆز" بەتەواوەتی ڕێوڕەسم و شێوەکانێتی.
ئەمەی ئێستا بۆ ئێمە گرنگە، دو واژەی ئێگجار قوڵ و بەرایی زوانەکانی فەوتاو و نیمەچالاک و ناچالاکن کە ئاسەوارەکەی ئێستاش لە زوانی کوردیک، وەکو بەشەگر، ماوەتەوە و بەکار دەهێندرێت کە بریتین لە "هەتەرێ" و "مەتەرەێ".
ئەم دو مێتافۆر و ئیدیۆمە کە بەشێوەیەکی خۆزا و سروشتی، زوانی کوردیک، پاراستویەتی و بەکاری دەهێنێت و لە سەردەمێکی وەکو ئێستاش، پشتی تێنەکردوە، دو واژەی ئێگجار کۆن و قوڵی مێژویی لە "هەتەر" و "مەتەرە".
سەرەتا با بڕوانینە، ئاستە چالاکەکەی ئێستایی وشەکە کە لەنێو زوانی کوردیک، بەشێوەی:
(هەتەرێ مەتەرێ، شتێکمان بۆ بخەنە بن چەپەرێ) یا (هەتەرێ مەتەرێ، شتێکمان بۆ باوێنە بن چەپەرێ) یا (هــــەتەرێ مـــەتەرێ، نەورۆزە وەرنە دەرێ، نەورۆزانەمــان دەرێ) یا (هەتەرێ و مــــــــــــــــەتەرێ، سەری ئاواڵم بە قونی کەرێ، شتێکم بۆ باوێنە بەر چەپەرێ)
ئەم داواکاری و دوپاتەکردنەوەی لاوان و منداڵان کە لەنێو دێ و شار و کۆڵانان، بە دەم ڕێگەوە دەیانکوتەوە و دەچوونە بەر دەرگەی ماڵان و لە کولانەی سەربانی ماڵان، سەوەتە یا زەنبیلە یا چەپەرێ یا هەر شتێک کە بەڕێیان دەکرد و خاوەن ماڵەکانیش، شتی وەکو: (شیرینی، نوقڵ، هێلکە...) وەکو جێژنانە، دەیاندانێ و بەرەو ماڵێکی دیکە، وەڕێ دەکەوتن...
ئەمەی تاکو ئێستا، شێوە و جۆری ئەم ڕێوڕەسمەیە بو. بابەتی سرنجڕاکێش ئەمەیە کە مێژوی ئەم ڕێوڕەسمە، وەکو هزری مرۆڤی هەرە کۆن کە پتر لە ٤٠٠ هەزار ساڵ لە گەشەی کولتور و هونەر و فەرهەنگی و تا ڕادەیەک زوانیش بەرەو سەرهەڵدانی میتۆلۆجیک و دیاردە سروشتیەکانی هاوبەشی گشت مرۆڤانی جیهان، نەبڕاوەتەوە؛ ئەمە ڕێوڕەسمەکانی مرۆڤ لە تەواوەتی مێژو و جیهان، هاوبەش و ئێگجار لە یەک نزدیکە. واتە تەنیا گەشەی جۆراوجۆری یەکترن کە ئەم ڕێوڕەسمەی ئێستایی کورد و گەڵانی ناوچەکەش، گەشەی ئەم ڕیتواڵانەن.
ئەمەی کە تاڕادەیەک بابەتەکە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، جێگەوپێگەی "ژن" وەکو "دایک و بوونساز و هەستیدەر" لە میتۆلۆجیکی کۆنی کورد و سەردەمی زاڵی میتۆلۆجی ئاینی "میترا" کە جێگەوپێگەی ژن، وەکو هەستیسازی لە ئاستێکی مەزنەوە بو. ژن نەک خاوەن سەروەری ماڵ، بەڵکو خاوەن "ئاگردانی" ماڵەوە لە سەردەمێک کە میتۆلۆجی زاڵ لە ئاینەکەدا "خۆر" وەکو "خودای دایکی ئاگر" دەڕواندرا، بوە. بۆیە ئێمە واژەی "میترا" وەکو میتۆلۆجی کۆنی ئەم ڕێورەسمە لەبەر چاو دەگرین و لە ئاستی پێوانەیی و ئێتیمۆلۆجی لەگەڵ واژەی "مەتەر" بەراوەردی دەەکەین.
سەرەتا واژەی "مەتەر" واژەکە لە کوردی نوێ، ئەمەندە لاواز بوتەوە و بەکار ناهێدرێت کە تەواو فرێ دراوە و لە زوانە ئیندۆئەوروپیەکان و ئێرانیەکان، هێستاش بە ئاستی لێکسیمی، ئێگجار چالاکە و کارایە. ڕێشەی واژەکە سەرەتا بۆ پڕۆتۆئیندۆئەوروپیەکانی (méh₂tēr) بەواتای "دایک" دەردەکەوێت کە لە زوانە ئێرانیەکان بە فۆڕمی (máHtā) و زوانە ئیندۆئاریەکانیش بەشێوەی (máHtā) و (mātr) چالاکی هەیە. واژەکە لە فارسی نوێ بەشێوەی (mɑːdar) بەکار دێت و لە زوانی کوردیش بە ئاستی لێکسیمی جیاواز لە وشەی (ما، ماما، ماکە، مێ، مێینە...) بە ئاست دۆخی جیاوازی لێکسیمی لە واژەکە، کەڵک وەردگرن. بەڵام دەستیان لە وشە بەهێز و مێژویەکە، بەر داوە. دیارە زۆرتر ئاستی لێکسیکۆنی ڕیشەی وشەکە، قوڵتر ناکەینەوە و تەنیا ئاماژەمان بە ڕیشەی مێژویی واژەکە، کرد. ئەمەی کە لە ئاست فۆنۆلۆجی مێژویی توشی لێکچوون بوە لە واژەی (مێهتێر) لە زوانە پڕۆتۆئیندۆئەوروپیەکانەوە، ڕوی داوە، جێگرتنەوەی دەنگی و نەرمبونەوەی ڤاوڵی /ێ/ بۆ /ی/ لە واژەی (مێهێتر) بەرەو (میهیتر) بوە کە ناوێکی دیکەی (میترا) بە (میهترا) دەردەکەوێت.
واژەی سرنجراکێش و گرنگی دوهەم، واژەی (هەتەرە)، دیارە کە ئەرکی مۆرفۆفۆنیمی (ێ) لە هەر دو واژەکە لە زوانی کوردیک، ئەرکێکی لێکسیکۆلۆجی و مۆرفۆلۆجی، گیرەکی وشەداڕێژی ڕاگەیاندن و ناسینی، بە ئەستۆوە، دەگرێت. وشەکە لە زوانە پڕۆتۆئێرانی (HáHtr̥ʃ) و پرۆتۆئیندۆئەوروپیکی (h₂ehʊɾa) و ئیندۆئاریایی (atheɾ) گەشەی کردوە. لە زوانی ئەوێستایی بەشێوەی چالاک لەگەڵ واژەی (atar, atara, atr, athr) ڕوبەڕو دەبینەوە. واژەکە بەشێوەیەکی ئیگجار بڵاو بە سەر زوانی ئەم خێزانە زوانیە، بڵاو بوتەوە کە ئاسەوار و کۆدی مێژویی وشەکە، تەنیا لەم داواکاری و دوبارەکردنەوەی منداڵان لەم دو وشە مێژوییە لەنێو زوانی کوردیک، دەبینینەوە و لە هیچ یەک لە زوان و گەلانی ناوچەکە، لەگەڵ ئەم شێوە، زیندو و چالاکی، ڕاگرتنی بابەتەک ڕوبەڕو نابینەوە.
وشەکە بە ئاستی ڕستەیی و ڕاگەیاندن لە (هەتەرێ و مەتەرێ) بەگشتی بەواتای (ئاگری دایک) دەردەکەوێت و لەمەی کە یەکێک لە ئاسەوار و بەڵگەکانی ئەم ڕیتواڵ و مێژویە لەنێو کورد و گەلانی ناوچەکە لە ژێر ئاین و میتۆلۆجی "میترا" و خۆی واژەی "میتراش" گەشەی هەمان وشەی "مەتەرە" ئەمە داواکاری و پاڕانەوەی مێژویی ئەم دو وشەیە کە "خودای دایک" کە "خۆر" بوە، داوایان لە خودا و خاوەن کە "هەتەر و مەتەر" بوە، واتە هەم "ئاگر" بوە و هەم "دایک" بوە لەگەڵ نوێبونەوە و گڕگرتنەوە و بەتینبونەوەی "خۆر"، کە "خودا و دایکی گەرمایی" بوە و ئەم ڕۆژ و دەورانە کە ژینگە و سروشت، نوێ دەبنەوە، داوا و پاڕانەوەیان لە "ئاگری دایک" بوە.
سەرچاوەی سەرەکی:
فەرهەنگی ئێتیمۆلۆجی ئاڤاشین.
#سابیرژاکاو
تێبینی: بڵاوکردنەوەی بابەتەکە، بەبێ ناوی نوسەر، ڕێگەپێنەدراوە.

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.