/کریسمەس، Christmas/ چەشنەبۆنەیەکە کە لە ئایینی خاچپەرەست و کریستیانیدا بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت و یادی دەکرێت، کە لەم ڕۆژەدا، عیسا لەدایک دەبێت، ئەندامانی کەنیسەی کاتولیکی ڕۆم و لاینگەرانی ئایینی پرۆتێستان، ئەم بۆنەیەی لە شەوی ٢٥ لەسەر ٢٤ی /دێسامبر، بەفرانبار/ ئەم ڕۆژە وەکوو نوێبونەوەی سەری ساڵ دەناسێنن، کەنیسەی ئۆرتۆدۆکس لە گشتی جیهاندا ڕۆژی ٢٥ـەم، بۆ ڕۆژی لەدایکبونی عیسا دەستنیشان دەکات، و تاکوو ئێستاش ئەم بۆنەیە بەرز ڕاگیراوە.
وشەی /کریسمەس، Christmas/ لە وشەی /christes maesse/ بەواتای جەشنی مەسیح، چۆتە نێو زوانەکانی ئینگلیزی و جیهانی، ڕەچەڵەکی وشەکە /xmas/ بوە،کە بۆ یەکەمجار لە سەدەی سێزدەیەم، بەکارهێندراوە، وشەی کۆنی /Yule، یۆڵ/، لە وشەی /jōl/ جەرمەنی و ئەنگڵۆساکسۆنی /geōl/، کە بەواتای جەژنی نەتەوەیی زستانە، دێت.
خزمایەتی ئەم وشەیە لە زوانەکانی دیکەدا بەوێنەی: ئیسپانی /Navidad/، ئیتالی /Natale/، فرەنسەیی /Noël/ بەواتای چەشنی لەدایکبونەوە هاتون و پەیرەوی ئەم بۆنەیە دەکەن، هەروەتر وشەی /Weihnachten، وایناختێن/ بەواتای /شەوی پیرۆز/ دێت.
زۆرینەی شارەزایانی جیهانی، ئەم ڕۆژە دەگەڕێنەوە بۆ /ڕۆژی لەدایکبونی خۆری نەبەز/ یان /سول ئینۆیکتۆس/ کە وشەیەکی ئیتالی و گرێکیە، دیسان هەمان وشە بەواتای /سەمبولی نوبونەوەی خۆر/ـە، هەروەتر /دورکەوتنەوە لە زستان و بیستنی دوبارەبونەوەی بەهار و هاوین/، لە شانەشینی ڕۆمی کۆندا ئەم بۆنەیە باوبوو، کەچی ئێستا بۆتە کریستیانی و خاچپەرەستەکان خاوەندارێتی لێ لێدەکەن.
هەرچەند لە ئایینی مهیترا، میتراییشدا ئایینی کۆنی کوردان، درێژبونەی ڕۆژ و کۆتایی سەرما و سۆڵ و بەستەڵەک و سەهۆڵبەندان لە بۆنیەکدا، بەوێنەی /بەرزبونەوە و هاتنەدەری خۆر/ بەرز ڕادەگیرا.
بەم بۆنەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گشت گیانلەبەرکانی گۆی زەوی دەکەم و سەری ساڵیان پیرۆز بێت.
سابیر ژاکاو

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.