سێزدەبەدەر
کۆمەڵێک بابەت و نوسراوە و ئاماژە بەم بۆنە، لێرە و لەوێ نوسراون و بەربڵاون کە پتر بابەتێکی ناسیۆنالیزتی و مێتۆلۆجیکین، تاکو بابەتێکی لۆجیکی و ئیتیمۆلۆجیکی.
زۆر کەس ئەم ڕۆژە و ڕێورەسمە دەگەڕێنەوە سەر بابەتێکی ئارکیۆلۆجی و تیۆلۆجیکی و پەیوەندی بە بابەتانێکی جۆاروجۆروە دەدەنەوە.
سەرەتا لە ڕوانگەی تیۆلۆجی و ئاینیەوە، ئەمەی کە لەلای ئاینی زەردەشت و باوڕەکەیان، خودا لە ماوەی ٣٦٥ ڕۆژ، سازکردنی گۆی زەوی بە کۆتا گەیاند و یەکەمین ڕۆژی نەوڕۆز و خاکەلێوە دەستی هەڵگرتوە و پشوی داوە و کۆتایی هاتوە، ڕۆژی یەکەمی خاکەلێوە "فروهەر" دەگەڕێتەوە سەر زەوی، گەڕانەوەی (فورهەر) لە ئەدەبیاتی زارەکی (مزدیسنی) بەشێوەیەکی تایبەت وەکو ئەفسانە دەگێردرێتەوە، (فروهەر) یا (فرەوەش) یەکێک لە وزە پیڕۆزەکانی مرۆڤە کە بەر لە ئافراندنی مرۆڤ لەگەڵێتی و تاکو ١٣ ڕۆژ لە مردنی مرۆڤ بە بێگەردی لەگەڵی دەمێنێتەوە!
دیسان لای زەردەشتیان وابوە کە تەمەنی گۆی زەوی ١٣ هەزار ساڵ بوە، ئەم لێکدانەوەی ئەوان لە کاریگەری داروسێیانەی گەلان مێزوپتامیاوە وەرگیرا بو، بە بڕوای ئەوان ١٢ کەلوی ئەستێرەکان، هەر کام هەزار ساڵ بەسەر جیهان ڕادەگەن و دەستهەڵاتداری دەکەن کە بە کۆی هەر ١٢ کەلوی، ١٢ هەزار ساڵ دەستهەڵاتداری بە سەر گۆی زەوی دەکەن و زەوی لە پاش ئەم ١٢ هەزار ساڵە کۆتایی پێدێت کە ئەم بڕوایە پتر هی بابلیان بو کە کاریگەری لەسەر دانابون.
ـ هەندێک ڕای دیکە لایان وایە کە لە سەردەمی شانشینی خەشایارشای هەخمێنش لە ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوە، کۆمەڵکوژیەکی زۆر لەسەر ئێرانیان کرا و لەم ڕۆژە بەدواوە، ئێرانیەکان ئەم ژمارە و ڕۆژەیان، وەکو ڕۆژێکی ناجۆر و پیس ناساندوە.
ـ لە ئاینی مەسیحی کە بەشێوەی چالاک دەستی لە بڵاوکردنەوەی ناجۆری ئەم ژماریەوە هەیە وا دەردەکەوێت کە یارانی نزدیکی عیسا، حەورایۆنان بەخۆی عیساوە کە ١٢ کەس بونە و کاتێک بونەتە ١٣ کەس، عیسا توشی کێشە و نەهامەتی بوتەوە و بەخاچ کێشراوە!
ـ هەندێکیش ئەم ڕۆژە دەگەڕێنەوە سەر دابونەریت و شێوەی ڕێورسمەکانی بابلیان و سۆمێران، کە ساڵی نوێی سومێران بەناو (زگمۆک) و بابلیان (ئاکتیو) ١٢ ڕۆژی خەیاندوە و دوای ئەم ١٢ ڕۆژە لەنێو جەرگ و هەناوی سروشت و ژینگە لە دەروەوە ماونەتەوە و ئەم ڕێورەسمە نزدیک بە ٥٥٠٠ ساڵە.
ـ بابەتێکی زۆر نوسراون کە ئەم ڕۆژە بە چ هۆکارێکەوە بە سێزدەبەدەر ناودێرکراوە، ڕەنگە بەزۆر هیچکام زانستی و لۆجیکی نەبن. یا لانیکەم بەڵگە و چوارچێوەیەکی زانستی و لۆجیکی لە پشت نەبێت. ئەمەی ئاشکرایە، وشەی (سێزدەبەدەر) وشەیەکی لێکدراو لە ژمارە (سێزدە، سێنزدە، سێنزە) و وشەی (بەدەرهاە) هاتوە کە بە مەبەستی دەرکەوتن لە ماڵەوەیە، واتا (بەدەر، وەدەر) + (کەوتن) و هەروەتر دەرکردنی ژمارە سێزدەیە.
بەپێی ئەم ڕێوڕەسمە، (١٢) ڕۆژی بەختەوەری و خۆشی لە ماڵەوە دەبن و بۆ ڕۆژی (١٣) دەکەونە دەرەوە بۆ سەیران و نێو سروشت و یا ماڵ وەدەر دەنێن و ماڵ خاوێن دەکەنەوە، تاکو ئەم غەم و نەهامەتی و کێشە و پیسی و ناتەبایی خۆیان و ماڵیان بێنەدەر و دەری بکەن.
وشەی سێزدە بەشێوە بەربڵاو لە ئاینی مەسیحی خزاندراوەتەوە نێو گەلان و چاندی ئەم گەلانی دیکە.
کۆمەڵێک بابەت لەسەر ئەمە هەیە کە ژمارە (١٣) ژمارەیەکی ناجۆر و نەشیاو و پیس و بەدشومە! هەر بۆیە بە چاوێکی دەرکردنی ئەم (١٣) ڕۆژە کە دوای ڕۆژی (١٢) دەردەکەوێت و ئێوارەی ئەم ڕۆژە، (١٣) کەیان دەرکردوە.
لە وڵاتانی ژێردەستی ئاینی مەسیحی، ڕۆژی یەکشەمە، ڕۆژی پشودان و دەستهەڵگرتن لە کاروباری جیهانی زەویە و دەبێت پشو بدەن و کات بۆ خودای دابنێن و خەریکی پاڕانەوە و کڕنوش بردن و تۆبەکردن بن. کە ئەم ئایدیایە، دژی ئایوۆلۆجی ئیسلامیزمەکانە و ئەوان هەردەم خۆ و خودای خۆیان پێ لەسەرترین و قەبوڵیانە، بەم هۆکارەش چەتەیی و داگیرکاری گشت بڕوا و چاندەکانی دیکەیان کردوە.
تێکدانی وشەی (١٣) و پیس و ناجۆرناساندنی، بەهیچ هۆکارەکان، بەشێوەی ئیسلامیزمەکان بارێکی لۆجیکی ناگرن.
لە ئەلفبێی ئارامی، شێوە ئەلفبێیەک هەیە کە بە ئەبجەد ناسراوە.
ئەم ئەلفبێیە هەر پیتەی کۆدێکی ژمارەیی تایبەت بەخۆیەوەی هەیە، کە ڕۆژی یەکشەمەی مەسیحیەکان بەپێی ئەلفبێی ئەبجەدی ئارامی دەبێتە
(أ: ١)، (ح: ٨)، (د: ٤) کە دەبێتە (أحد)، بەڵام چ پەیوەندیەکی هەیە؟
کۆی ژمارە (١، ٨، ٤) دەبنە (١٣) و وشەی یەکشەمەش بەپێی ئەلفبێی ئەبجەدی ئارامی دەبێتە (أحد) کە (أحد)یش ناوێک لە ناوەکانی (ئەڵا)ی ئیسلامە.
لە پاش شەڕی خاچپەرەستان و سەروەری ئیسلامیەکان، ئەم بیروڕایە بەشێوەی بەربڵاو، دزەی کردە نێو چاند و دابونەریتی مەسیحیان. لای ئیسلامیەکان ئەم ڕۆژ و بۆنەیە دژی ئەڵا و ئاینەکەی ئەوانە و دەبێت تەنیا ڕۆژی هەینی (جمعه) ڕۆژێک بۆ خودای بێت، چون لە پەرتوکەئاسمانیەکەی ئەوانەوە تەنیا ئەم ڕۆژە پیرۆزە!
#سابیرژاکاو
http://rishanasi.blogfa.com/post/٢١
چەنێڵی تەلگرامی زمانناسی:
@zimannasi

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.