وشەی (شاگە) یەکێک لەم وشانەیە کە لە بازنەی پەتیسازی زوانی کوردیک بەکارهێندراوە.
چەمکی (شاگە) هەندێک کەس هەست دەکەن کە واتای دەقاودەقی چەمکی (سڵاو)ە، کەچی ئەم چەمکە، لەبری (سڵاو) بەکار دێت نەک، بەرانبەری خۆی چەمکی (سڵاو). باری ئاخاڤتن و هەڵبژاردنی وشە لە بازنە و گۆڕەپانی زوانەوە، ئازادە و هەرکەس ڕێگەی هەیە کە شێوازێکی تایبەتی قسەکردن بۆخۆی هەڵبژێرێت.
بەکارهێنانی هەر وشەیەک بۆ تاک حەز و مەیلی ئەم کەسەیە و هەڵە نیە و لەم بازنەیە دەتوانێت ئازادانە وشەی زانستی و ڕێکوپێکی زوانەکەی هەڵبژێرێت و هیچ بەڵگەیەکی زمانناسیش نیە کە بڵێت هەڵەیە و لە ڕێسای زمانەوانیش، هیچ بابەتێکمان بەناو هەڵە نیە!
زوانی کوردیک یەکێک لەم زوانانەیە کە بەهۆی بەربڵاوی و بەسامانی هەنبانەی وشەیی، توانایی بەکارهێنانی وشانێکی زۆری لەبری چەمکی (سڵاو) هەیە، وەکو بۆ کاتەکان توانایی هەڵبژاردنی چەمکی هەیە، لەبری سڵاو، وەکو:
کات باش.
دەم باش.
ڕۆژ باش.
بەیانی باش.
نیوەڕۆ باش.
ئێوارە باش.
شەو باش.
هاوکات لەبری (ماڵاوایی "خداحافظی") وشەی تایبەتی هەیە، وەکو:
ڕۆژ خۆش.
شەو خۆش.
کات خۆش
دەم خۆش
ژیان خۆش
سات خۆش.
بەکارهێنانی چەمکی (شاگە) لەبری ئەم چەمکانەی کە توانایی جێگری چەمکی (سڵاو)یان هەیە، دەردەکەوێت.
لە باری مۆرفۆلۆجیایی و هاستی لێکسیمی و پاراستنی ڕێسای ئێکۆنۆمیکی و باری کەموکوشی وشەیی لە بنجی (شا) کە بەپێی ڕێسای قڕتاندن کۆنسۆنانتی (د) قڕتراوە، کورتکراوەی ئاوەڵناو و مێتافۆری (شاد) و بوە بنج و گیرەکی وشەداڕێژی (گە) کە چالاکترین گیرەکی ڕێزمانی بۆ داڕژتنی وشەی داڕێژراوی شوێنە، ساز بوە.
وشەی (شاد) لە زوانی کورمانجی بەشێوەی (شا) بەقڕتاندنی پیتی (د) دەردەکەوێت کە لەبری (خۆشی، شادی، خۆشحاڵی) بەکار دێت و بەوەرگرتنی گیرەکی وشەداڕێژی شوێن و جێگەی (گە) کە دەبێتە وشەیەکی داڕێژراو و واتای شوێنێکی (شاد) دەدات.
کە دەکوترێت "شاگە" واتە لە شوێن و جێگەیەکی (شاد) بیت، (جێگەت) "شاد" بێت، ئەگەر بێتە هاستی داڕژتنی ناوی دیاریخەری و ئاوەڵناوی دیاریخەری کات، دەبێتە "شادزی" واتە (شاد بژیت، بەشادی بژیت).
وشەی (šād) وشەیەکی کۆنی پەهلەویک و زوانەئێرانیکە کە بوە وشەیەکی هاوبەش بۆ چەمکی "خۆشحاڵ"ی، ئەم وشەیە بەتێکڕایی لەنێو زوانەئاریک و ئێرانیەکان بڵاو بوتەوە و لە زوانی (کوردیک، فارس، بەلوچ، پەشتویی، دەری و ئازەری بەشێوەی (šād) بەکار دێت. ڕەچەڵەکی ئەم وشەیە، لە وشەی (shayātō, shāta, shātī) و لە زوانەPIIیەکانی (Šiyāta)، پەهلەویک (šād, šā) و لە زوانەئوراڵـئاڵیتک و هیندوئەوروپیەن هەر بەشێوەی (šād) بەکار دێت وەکو لە زوانی ئازەری بەشێوەی (şad), تەتەر (şat) لێکچوونی کۆنسۆنانتی (d) بۆ (t), تورکیک (şad), باشکیر (šat), قەزاق (şat), ئۆزبەک (shod), ئۆیغۆر(shat), هیندیک (šād), ئۆردۆ (šād).
ئەم چەمکە دەبێتە بنج بۆ داڕژتنی وشەی (شادباش، شادومان، شادڕەوان، شادی، شاگەشکە، شارەوان، شایی...تاد).
لە وشەی (شا) و هاوەڵکرداری (گەشکە)، وشەکە بارێکی جیاواز لە واتای ناوی دیاریخەری شوێن "شاگە" (شوێنی شاد) دەدات.
وشەی (شاگا) تەنیا جیاوازی لهگەڵ چەمکی (شاگە) گیرەکی (گە)یە کە لە باری مۆرفۆلۆجی و لێکسیمی بەهێزتر و چالاکتر لە گیرەکی (گا) و ئەلۆمۆرفی گیرەکی (گە)یە، دەردەکەوێت.
سابیر ژاکاو
تەلەگرام:
@versin6
ئاپاڕات:
https://www.aparat.com/Zimannasi
یوتیوب:
https://youtube.com/channel/UCbCiiRUkqNHMqXsCoocD-GA

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.