ئەم بەشە بابەتێکی هەرەگرنگ و تایبەت لەنێو زوان و ژیانی مرۆڤەکان بوە، مرۆڤ لە سەرەتای ژیانی شارستانیەت و گەشەی پەیوەندی گرتنی خۆی بەتایبەت بۆ باری پەیوەندی ئابوری و بازەرگانی، پێویستی بەداڕشتنی ئامرازێک بۆ سەروبەرکردن و کۆکردنەوەی بەرهەمەگەلی خۆی بوو و پەنای بۆ داڕژتنی ژمارەکان برد.
"ژمارە"کان یەکجار زۆر بەربڵاوبونەتەوە، بەڵام لەنێو زوانەئێرانی کۆنەکان وەکوو خۆیان ماوەتەوە و زۆر نەگۆڕاوە، ئەم نزدیکی و مانەوەیەش وای کردوە کە زۆرجار ناکۆکی ساز بێت کە ئەم ژمارە کوردیە و ئەمە فارسیە!
بەهۆی ناشارەزابونی تاکەکان لەنێو هەر زوانێک، بەهەڵە و باری نازانستی وشەکان بەزوانێکی دیکە یان زوانی خۆیان دەناسێنن، کەچی ژمارەکان هاوبەشن لەنێو زوانەئێرانیەکان، بەهۆی دیاردەگەلی فۆنەتیکی و فۆنۆلۆژی و مۆرفۆلۆژیایی، ژمارەکان توشی سوان و قڕتاندن و لێکچوون فۆنی و مۆرفیمی بونە و ئێستا بەشێوەی تەواو هاوبەش بەکاریان دێنن.
بەم شێوەیە لەم زوانەکۆنانە بۆ ئەم زوانانە وەکوو میراتگر و گەیەنەر هاتون و تاکوو گەیشتۆتە ئێستای زوانەکەمان:
ئێرانی کۆن و ئەڤێستایی بۆ پارتی و پەهەلەیی لەوانیشەوە بۆ دەری و فارسی و کوردی نوێ:
(یەک)
(ēvak/ yak/ēw/ aēva/ aiva/ yek)
(دوو)
(ō/ dō/ dō/ dva/ duva/ dû/ dudu)
ئەم وشەیە بەتێکڕایی زوانەهیندوئەوروپیەکان بڵاو بۆتەوە و لە ئینگیزی شێوەی /Two/، ئەفریکی /twee/، دانیمارکی /To/، ئەرمەنی /Երկու/، فەرەنسەیی /Deux/، گرێکی /Δύο/، ئیتالی /due/، ئیسپانی /Dos/ و زۆرینەی زوانەکانی دیکە.
(سێ)
(sê/ hrē/ sē/ çi/θri/ sê/ sêsê)
ئەم ژمارەیە لە بنجنەیی ئەڤێستایی (θri) چۆتە زوانی گرێکی و فەرەنسەیی و ئینگلیزی و بەشێوەی بێژەکردنی /three/ چۆتە نێو زوانەکانی دیکەوە.
(چوار)
(çaθwar/ çafār/ çahār/ çahār/ çiwar/ çar)
(پێنج)
(panća/ panj/ panj/ panj/ pinc/ pêncî)
(شەش)
(xšvaš/ šaš/ šaš/ şeş)
(حەوت)
(hapth/ haft/ haft/ heft/ ħewit)
ئەم ژمارەیە هەردەم لە ژیانی مرۆڤ لە دێرەوە وەکوو ژمارەیەکی پیرۆز بەتایبەت لەلای ئاینەکان گرنگی پێداراوە، وەکوو: حەوت ڕۆژی حەفتە، حەوت نهۆمی ئاسمان، حەوتوی منداڵ، حەوتوی مردنی کەسێک، سفرەی حەوت سین...تاد.
(هەشت)
(ašta/ hašt/ hašt/ heşit)
(نۆ)
(nava/ nah/ nah/ no)
ئەم ژمارەیە لە وشەی ئەڤێستایی /nana/ چۆتە نێو زوانی گرێکی و ئینگلیزی و بەسەر زوانەکانی دیکەوە بڵاو بۆتەوە.
(دە)
(dasa/ das/ dah/ de)
(بیست)
(vĪsaiti/ wĪst/ vist/ bist/ bîsit)
(سی)
(θrisat/ hrist/ sih/ si/ sî)
(چل)
çihil/ çehel/ çil
(پەنجا)
(pançāsat/ pançast/ pançah/ pançah/ penca/ pencî)
(شێست، شەست)
(xšvašti/ šaš/ šast/ şêsit)
(هەفتا، حەفتا)
haptāiti/ haftād/ haftāt/ haftād/ ħefta/heftê
(هەشتا)
(aštāti/ haštād/ haštat/ haštad/ heşta/ heştê)
(نەوەد)
(navaiti/ nahvat/ navad/ neved/ nehvêd)
سۆمێریەکان ژمارە (شەست)یان بۆ بنجی ژمارەکان داڕشتبوو، هەروەک چۆن ئێستا کۆی کات و کاتکۆیەک ٦٠ خولەکە و هەر خولەک ٦٠ چرکەیە، بابلیەکان بەڕەچاوگرتن لە بنجینەداڕژتنی سۆمێریەکان بۆ یەکەمجار شێوەی ژمارەیان داڕشت کە بەشێوەی ئەم وێنەی خوارەوەیە.

سابیرژاکاو

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.