پڕۆسەیەکی تایبەت بۆ دەڤەر و ناوچە سروشتیانەی کە هەڵکەوتنی جوگرافیایی و ئیستراتێژیکی تایبەتی باری سروشتی و پێکهاتەگرنگ و سازهێنەرەکانی ڕاستەقینەی زەوی، واتە (ئاو و تاو و گڵ و با)، لەگەڵ هاتن و ڕۆیشتنی ئەم خودایانە، هەر جارەی بۆنەیەک پیرۆز ڕادەگیرا، /نەورۆژ/یش یەکێک لەم بۆنانەیە کە مێژویەکی قوڵتر لەم چیرۆکانەی هەیە کە بڵاو دەکرێتەوە و ناساندراوە.
بەهۆی بزری باری ڕاستەقینە و مێژینەی ئەم ڕێورەسمە و بەهۆی بابەتی ناسیۆنالیستی و ڕاسیستی و گرنگتر شۆنیزمی و فاشیزیتی گەلانی دەسهەڵاتدار، ئەمە چەند سەرجاوەی دور لە زانست مێژویەک لە نەورۆژ بڵاو دەکەنەوە کە بۆتە هۆی گڕژی چاند و فەرهەنگی نێوان گەلانی ئێرانی کۆن.
وشەی /نەوڕۆژ/ گەر بیخەینە بەرتیشکی مۆرفۆلۆژیکی ئەمە بەم شێوەیە لەسەر ئاستێکی لێکسکی لە وشەی /نەو/ + /ڕۆژ/ ساز بوە، واتا ڕۆژێک کە /نوێ، نەو/ دەبێتە، بەڵام /ڕۆژ/ چۆن نوێ دەبێتەوە! مەگەر ئەمشەو کە شەو تەواو دەبێت، بەیانیەکەی ڕۆژێکی دیکە و نوێ نیە!
فیلسوفەڕاستەقینەکان، واتە منداڵەکان کە بەدور لە هەر کۆیلەبونێکن ئەم پرسیارە گرنگە دەپرسن، کە هەموو ڕۆژێک کە شەو دەڕوات و ڕوناکی دێتەدەر، مەگەر ڕۆژێکی نوێ نیە، ئەی بۆچی دوای ٣٦٥ ڕۆژ، ئەم جارە دەبێتە ڕۆژێکی نوێ!؟
مەبەست لەم /ڕۆژ/ە، ئیدیۆم و چەمکی ئاستێکی میتافۆری /خۆر/ە، کە لەنێو زوانی کوردی بۆ وشەی /خۆر/ وشەی /ڕۆژ/یش بەکار دێت، مەبەست لە نوێ بونەوەی /خۆر/ە.
وشەی /نوێ، نەو/ ، بەتێکڕای زوانەزیندویەکانی جیهانی و گەورەخێزانی ئەم زوانانە بەم شێوەیە بڵاوبۆتەوە:
ئەفریکی Nuwe/, ئەرمەنی նոր/ بەنگالی Nowtun/, بۆسنی Novo/, کاتالۆن Nuo/, کروات Novi/, سلواکی Nový/, دانیمارکی Ny/, ئەرلەندی Nieuw/, ئینگلیزی New/, فەرەنسی Nouveau/, جەرمەنی Neu/, گرێکی Νεος/, سکاتلەندی Nýtt/, لیتوانی Nauja/, هیندی नया/, سپرانتۆیی Nova/, گالیسی Novidade/, ئیتالی Nuovo/, پۆرتۆیی Novo/, نۆروێژی Ny/, لهستانی Nowy/, ڕوسی новый/, ڕۆمانی Nou/, سپانی Nuevo/, وەلزی Newydd/, سویدی Ny/, پەشتویی نوی/، ئۆردویی نئی/، فارسی نوُ/، کوردی نوێ/.
وشەی /ڕۆژ/ لە زوانی هەورامی بەگۆڕینی فۆنی /ژ/ بۆ /ج/ بۆتە /ڕۆج/ و لەنێو زوانی فارسی بۆتە /ز/، زوانی فارسی وشەی /ڕۆژ/ بەگۆرینی دوو فۆنی /و/ و /ز/ کردۆتە /روز/ کە لە زوانی کوردی بە /ڕۆژ، ڕۆز، ڕوج/ بێژە دەکرێت، ئەم وشەیە لەنێو زوانەئێرانی کۆنەکان هاوبەش بوە، واتە لە زوانی ئەڤێستایی وشەکە بە /رئوچنگە/ و لە زوانی سکایی و پارسی کۆن /رئوج/ و لە زوانی پەهلەیی /رۆج، rōc/ و لە زوانی بەلوچی /روج/ کە لە وشەی هاوبەشی زوانەئێرانیەکان لە وشەی پەهلەیی /rōšn/ و rōšnāk/، rōšnak، rōčāk/ەوە وەرگیراوە کە بەواتای /ڕۆشەن، ڕوناک/یەوە هاتوە، کە ڕۆشەنی دەردەکەوێت و ڕوناکی زاڵ دەبێت.
سابیرژاکاو

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.