بێلایەنبون archiphoneme
پێکهاتەی بەستێنی زوان و دیاردەکانی زانستی ئەم پێکهاتەیە، پانتایەکی گشتی لە ڕەهەند و ڕەوتە جیاوازەکانن کە زوان پێکدەهێنن. واتە زوان پێکهاتەی کۆمەڵێک ڕەوت و ڕەهەند و پێکهاتە و دیاردەن و پەیویستە کە بەپێی ڕەهەند و ڕەوتەکان، دیاردەکانی بناسین و کاریان لە سەر بکەین.
دەستەیەک لە ئەلۆفۆنانەن کە لە ئاست و بەستێنی وشەکان، هیچ کاریگەری لە سەر واتای وشەکان دانانێن و واتاگۆڕ نین، هێزی فۆنۆلۆجیان سست دەبێت و ئەرکی واجیان، "پوچەڵ و ناچالاک Neutralization" دەبێتەوە. واتە سەر بە گۆڕانە ئەلۆفۆنێمیەکانن. جۆرێک گۆڕانی فۆنێتیکین و فۆنۆلۆجیکی نین و هەر وەک لە ناوەکەیان دەردەکەوێت، ئەلۆفۆنێکی بێلایەنن. واتە سەر بە هیچ لایەنێکی فۆنۆلۆجیکی نین تاکو لە بەستێن و پێکهاتەی وشەکەیان، ئەرکێکی واتاگۆڕیان هەبێت و کار لە سەر واتای وشەکە، بکەن. ئەم دەستەیە لە ئەلۆفۆنەکان لە هیچ زوانێک هەژماریان دیار نێت و یەکسان نین و لە بازنەی دیاردەی جوت کەمینەییەوە؛ هەر چەند دەربکەون، توانایی سازکردنی واجێکی نوێیان؛ نیە، بۆ نمونە لە زوانی کوردی چەند نمونەیەک لەم فۆنە بێلایەنانە دەردەکەن، وەکو:
تەڕ _طەڕ
زەرد _ ضەرد _ ظەرد
ڕێنوس _ ڕێنووس
سنور _ سنوور
چاو – چاڤ
سەد _ صەد_ ثەد
خراب _ خراپحەب _ حەپ
کردوتەوە _ کرتوتەوە
ئەگەر بڕوانن لەم نمونانەی سەرەوە، ئەمە هیچ کام لەم فۆنانەی بەستێنی وشەکان کە دەبنە ئەلۆفۆنێم، واتاگۆڕ نین و کار لە سەر واتای وشەکان، دانانێن. بۆ نمونە ئەگەر لە وشەی (ڕێنوس) چ بنوسین (ڕێنوس) و چ بنوسین (ڕێنووس) هیچ جیاوازیەکی نیە. واتە لەم وشەیە، ئەگەر بە /و/ و چ بە /وو/ بەکاریان بهێنین، هەر دو فۆنی /و/ و /وو/ دەبنە دو فۆنی بێلایەن و کار لە سەر واتای وشەکە، ناکەن و دیسان ئەگەر بنوسین (ڕێنوس) یا (ڕێنوث) یا (ڕێنوص) هیچ جیاوازی فۆنێتیکی چ لە ئاستی پڕاگمەتیکی و چ ئاستی سێمەنتیکی و چ ئاستی فەرهەنگنامەی مێشکی تاکی کورد، جیاوازیەک درەناکەوێت و دەوری فۆنێمی و واجیان ناگرن. هەر چەند لە سیستمی فۆنۆلۆجی زوانی کوردی فۆنێم و واجی /ص/ و /ث/ نیە، بەڵام دەتوانێت لە سیستمی فۆنێتیکی ئەم زوانە، دەربکەوێت کە دەکەوێتە بازنەی فۆنی بێلایەن بون و هیچ کار لە سەر واتای وشەکە، ناکەن. واتە ئەم فۆنانە وەکو بێژە، ساز دەکرێن، بەڵام گرافیم _ پیتیان نیە.
#سابیرژاکاو
سەرچاوە:
فۆنێتیک و فۆنۆلۆجی زوانی کوردی، سابیر ژاکاو، بڵاونەکراوەتەوە.
پرشەدارێکی زمانەوانی، بەرگی ١، سابیر ژاکاو، ١٣٩٩، زانکۆ.

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.