خاڵێکی ڕێنوسی Orthography
(دەرکەوتنی پیت و فۆنی (ڕ، ر، ڵ، ل) لەنێو زوانی کوردیک).
پیتی (ڕ) سیمای تایبەتی لە ڕێنوسی ڕاستچین تایبەت بە ئەلفبێی زوانی کوردیکی هەیە و بە کۆدی IPA (Ř) دەردەکەوێت و لەنێو زوانی کوردیک بە (ڕ)ی گڕ و کێشراوە ناسراوە، پیتێکی نەلکاوە و فۆنێکی ڕەقەمەڵاشویی و پێچەوانەکەشی فۆنی (ر) بە کۆدی IPA (R) کە لە زوانی کوردیک بە (ر) لاواز و نزم ناسراوە.
بەپێی مکانیزمی فۆنێتیکی و بازنەی زوانی ژینگەیی زوانانی کوردیک لە بازنەی "ناوەندی" و "باشور" بەشێوەی خۆزا و سروشتی ژینگەیی فۆنێتیکی ئەم زوانە، ئەم فۆنە کۆنسۆنانتە لە سەرەتای هەر وشەیەک بێت، بەشێوەیەکی ژینگەیی "گڕ" (ڕ) ساز دەکرێت و کاتێکیش ئەم واج و فۆنیمی بەشێوەی ژینگەیی و سروشتی خۆی لە مکانیزمی فۆنێتیکی ئەم زوانە دەردەکەوێت، کۆدی دیاریکراوی خۆی دەردەکەوێت و ئتۆماتیک بەشێۆەی (Ř)، (ڕ) خۆ نیشان دەدات. ئەم فۆنە لەگەڵ فۆنە هاونیگاریەکەی خۆی (ر) دو فۆنیم و واجی تایبەتن، بە ڕوانینێک لە بازنەی لێکسیمی و فۆنێتیکی زوانی کوردیک و دەوری واجی لە بەشی مۆرفۆلۆجی دەتوانین بەم ڕاستیە بگەین:
ـ بەڕوانینێک بۆ ئەم وشانەی خوارەوە، لە پێکهاتەی دو فۆنیم، واجی (ڕ) و (ر)، دەردەکەوێت ئەم دو دەنگە خاوەن فۆنی جیاوازن و دەبنە واجێکی بەهێز و واتای وشە تەواو دەگۆڕن، وەکو:
کەر Ker (خر) کەڕ Keŕ (کر، ناشنوا)
برین Birîn (زخم) بڕین Biŕîn (بریدن)
وەرین Werîn (ریزش) وەڕین Weŕîn (پارس کردن)
سور Sur (سرخ) سوڕ Suŕ (راز)
قور Qur (دقت) قوڕ Quŕ (گل)
مەر Mer (مگر) مەڕ Meŕ (گوسفند)
دەر Der (در) دەڕ Deŕ (سگ مادە)
تورە Ture (ادبیات) توڕە Tuŕe (خشمگین)
گۆر Gor (مانند) گۆڕ Goŕ (گور)
باران Baran (باران) باڕان Baŕan (صدای بز)
شۆر Şor (سور) شۆڕ Şoŕ (چابک)
لار Lar (کچ) لاڕ Laŕ (لاغر)
ئاور Awir (آتش) ئاوڕ Awiŕ (بە عقب نگریستن)
برۆ Biro ( ابرو) بڕۆ Biŕo (برو)
پەری Perî (پری) پەڕی Peŕî (پرید)
ئەم فۆنانە بەشێوەیەکی فۆنێتیکی مێژویی و پەیکەرەی ئەم بازنەزانستیە لە زوانی ئیندوئەوروپیەکان و لەوانیش کوردیک بەزۆر و بەربڵاو لەگەڵ کۆنسۆنانتی (ل، ڵ) توشی لێکچوونی ناتەواوی فۆنێتیکی دەکرێن و لە مکانیزمی فۆنێتیکی بازنەی "ناوەندی" و "باشوری" کوردیکەوە، کۆنسۆنانتی (ل) بە کۆدی IPA (L) و کۆنسۆنانتی (ڵ) بە کۆدی IPA (Ł) لەنێو زوانی کوردیک چالاکی لێکسیمی و مۆرفۆلۆجیان هەیە. لە بازنەی فۆنۆلۆجیکی کوردیک ئەگەر بڕوانین شێوەی بەرهەمهێنانی ئەم دو کۆنسۆنانتە، لە کۆنسۆنانتی (ڵ) زمان شێوەی نیمەقڵف و لاری دەگرێت و نوکی زمان تەواو بە ڕەقەمەڵاشو دەنوسێت_دەچەسپێت و لە کۆنسۆنانتی (ل) نوکی زمان بە ددانەکانی سەرەوە دەنوسێت، کەچی لە کۆنسۆنانتی (ڕ) نوکی زمان دێتە پێشتر و مەودا و جودای لە ڕەقایی پوکی سەرەوە دەگرێت و لە نێوەڕاستی زار دەمێنێتەوە و لەرینەوە دەکات و لە کۆنسۆنانتی (ر) نوکی زمان بە پوکی پێشەوە دەچەسپێت و هەوا دەدرێتە دەرەوە کە هەر کام لە مکانیزمی بەرهەمهێنان و فۆنێتیکی زوانی کوردیک، خاوەن پلەی واجین و دەبێت ئاگاداریان بین. نمونە بۆ دەوری واجی کۆنسۆنانتی (ڵ) و (ل):
پەلە (عجلە) ـ پەڵە (لکە)
ـ بەلەک (ساق) ـ بەڵەک (دورنگ)
ـ دال (ردیف) ـ داڵ (لاشخور)
ـ کولاو (داس چوب بری) ـ کوڵاو (جوشیده، بخته شده)
ـ سۆل (دمپایی) ـ سۆڵ (سور)
ـ تۆل (جنین) ـ تۆڵ (انتقام)
ـ کوڵ (جوش اب) ـ کول (کند)
ـ گوڵ (گل) ـ گول (جذامی)
گۆل (استخر) ـ گۆڵ (نر، گل فوتبال)
ـ مەلە (شنا) ـ مەڵە (نگو)
ـ دۆل (بچە) ـ دۆڵ (درە)
ـ پەل (بال پرندە) ـ پەڵ (سنگ)
ـ قوول (حیوان دم بریدە) ـ قووڵ (عمق)
ـ چل (٤٠) ـ چڵ (شاخە).
بە ڕوانین لە مکانیزمی بەرهەمهێنانی فۆنۆلۆجی کوردیک بۆمان دەردەکەوێت بۆ نمونە بۆچی لە فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە، بەشێوەی نازانستی واژەی وەکو: (ڵێڵ، ڵاڵ) دەردەکەون.
٭تێبینی: لە کۆمەڵێک وشە ئەم چوار کۆنسۆنانتە وەکو فۆن دەردەکەون، بەڵام هیچ ئەرکی واجیان نیە و واتاگۆڕ نین، کاتێکیش واتاگۆڕ نەبن بەپێی زوانی ژینگەیی لە زوانانی کوردیک دەردەکەون و چ بە (ڕ) و (ل) بن و چ (ڵ) و (ڕ) چ جیاوازیان نیە و واتای وشەی ناگۆڕن، واتا دەوری واجی نابینن.
سەرچاوە: پرشەدارێکی زمانەوانی ١
سابیرژاکاو
تەلەگرام:
@zimannasi

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.