زۆر بە سادەیی ئەگەر پسپۆڕێکی (فۆنۆلۆجی و فۆنێتیک و مۆرفۆلۆجیست) لە ژێربەنا و بەستێنی زانستی ئەم بەشانە، سوکەئاوڕێک لە بنچینەی زوانەکەی لە بەشی ڕێنوس، بە ئاستی فۆنێتیکی بداتەوە و لە بازنە بەهێزەکانی (ڕێسا فۆنۆلۆجیەکان) وەکو: "بەرزکردنەوە" و "بەهێزکردن" و "نزمکردنەوە" و "سوک کردنەوە" و (ڕێسا مۆرفۆلۆجیەکان) وەکو: "کورتکردنەوە" و "تێچوون" کەڵک وەربگرێت و بە نهێنی هێزی "فۆنێم، واج" بگات، ئەمە لەم چەند ڕستەی خوارەوە کە هەر دو گرافیمی /و/ و /وو/ بەکار دەهێندرێت، دەزانێت لە بازنەی "ڕێنوس" کامە بناغە و بنەمایەکەی، سادەنوسین و جواننوسی و ڕێکەوتن و گرێبەستیە و کام خشتەی هەڵدەبژێرێت:
ئـا: (ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکـانی ڕووداوەکـانی ڕوودراوی چەنـد ڕۆژ لەمەوپــــێــــش لە دووراودوری ڕووداوەکــــانــــی ڕووبەڕووبــــوونەوەکەی
ڕووداوەکەی ئــاورگرتنەوەکە، ســــــووربوونەوەی خــانوو و مــازوو و تەزوووە ئـــاورگـرتـوویەکـــان کە تەیـــدا زیـنـــدوو و مـردوو ســـــــووتـــابـوون و تـیـمـی ڕووبەڕووبــوونەوەی ڕووبەڕووبــوونەوەکـــانــی ڕووداوەنەخــوازراوەکـــانــی لە ڕووبەڕووبـــــوونەوەی ڕووبەڕووبـــــوونەوەکـــــانـــــی ڕووبەڕووی ڕووداوەکە، ڕووبەڕووبوونەوە...)
ب: (ڕوبەڕوبونەوەی ڕوبەڕوبونەوەکـــانی ڕوداوەکـــانی ڕوداوی چەنـــد ڕۆژ لەمەوپــــێــــش لە دوراودوری ڕوداوەکــــانــــی ڕوبەڕوبــــونەوەکەی ڕوداوەکەی
ئـاورگرتنەوەکە، ســــــووربونەوەی خـانو و مـازو و تەزوە ئـاورگرتویەکـان کە تەیـدا زینـدو و مردو ســــــوتـابون و تیمی ڕوبەڕوبونەوەی ڕوبەڕوبونەوەکـانی ڕوداوەنەخوازراوەکـــانی لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕوبەڕوبونەوەکـــانی ڕوبەڕوی ڕوداوەکە، ڕوبەڕوبونەوە...).
ئەم کاتە دەزانێت لەم نمونە، ئاسایی و سادەی سەرەوە، ٤٣ پیتی /و/ زیاد بەکار هاتون کە لە هیچ کام لە نمونەکانی، ئەرکی واج و فۆنیمیان نیە، واتە نوسین و بەکارهێنانیان، تەنیا سەرهێشە و سەرلێشێواویە...
سابیر ژاکاو
چەنێلی تەلگرامی زمانناسی: zimannasi

زارگە · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
٠ لێدوان · ٠ وەڵام
دەسەڵاتەکانی لێدوانەکانت پشکنراون…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.