ئاسمان
ئەم وشەیە، وشەیەکی هاوبەش و زیندوی زوانەئێرانیەکانی نوێیە، واتە هێستاش وشەیەکی ئەدەبی و زارەکی و وشەیەکە کە هێستاش لەسەرپێیە، وشەی /ئاسمان/، وشەیەکی کە لەباری تیۆلۆژیکی ڕەنگوبۆنی ئاینی و جێگەوپێگەی خودا و لە باری مێتۆلۆژیکی ڕەنگوبۆنی ئەفسانەیی و هێز و توانایی و بونەوەری سەیروسەمەرە و لە بواری هونەری ڕەنگوبۆنێکی بەهێز و هێمای جوانی و گەشی و لێبوردەیی هەیە.
ئەم وشەیە لە ڕیشەی هیندوئەوروپی /akman،ئەکمەن/ و ڕیشەی هیندوئێرانی /asman، ئاسمان/وە هاتوە، وشەکە لە ئەڤێستایی بەشێوەی /āsmān, asan, asma/ەوە هاتوە، لە هیندی کۆن بەشێوەی /asman/ و لە مادی /asman/، ئەخمەنێشی /asman, asan/، لە پارتی /āsmān/، پەهلەیی /āsmān/، لە ئۆزبکەی /osman/، لە ئۆردویی /āsmān/، لە پازەندی /āsmā/، لە عەرەبی /asmā/ لە سریانی šmyn/، گرێکی /ākmōn/، لە پڕتۆئێرانی نوێنەکان، لە پەشتونی /āsmān، دەری /āsmān/ مازەنی /āsmān/، بەلوچی /āžmān/، بەختیاری /āsmān/، لوڕی /āsamō/، گیلەکی /āsmōn/، تالشی /āsmūn/، کوردی /āsmān، azmān، āsmān، āsīmān، āsmīn، āzmīn/ فارسی /āsēmān, āsēmūn/ بەم شێوەیە بەکار دێن، لە ئەڤێستایی بەهدینی، /āsbān/ و لە ئەڤێستایی /āsmān/، هەروەتر لەنێو زوانی کوردیش بەشێوەی /āsmān/ و لە سنگەلاخی /āsmān/، لە مۆنجانی /āsmān/، لە سریکلی /āsmān/، لە شەغانی /āsmān/ بەکارهاتوە و ماوەتەوە، وشەکە لە سەنسکریتی بەشێوەی /āšman، āsman/ و لە هیندوئێرانی نوێ بەشێوەی /Haćman/، بەواتای ئاسمانی بەرد، بەردی ئاسمانەوە دێت. وشەکە لە ڕەگی وشەی هیندوئەوروپی و پڕتۆئێرانی /ās/ و /āK/ەوە هاتوە، بەواتای خڕی، بازنەیی، خەرمانەیی، کە لە وشەی ئەڤێستایی /āsān/، سەنسکریتی /āsān/، کە وێدەچێت لە ڕەگی وشەی /ās/ ئەم خەرمانە و بازنە خڕەی /ئاسەوە، ئاشەوە/ هاتبێت، چون زەویش لەنێوان کەشکەڵان وێرا و تێکڕای بێوێنە ئەستێرە و گەلەئەستێرە، ئاوێزان و هەڵپروسکاوە، باری فتۆمۆرفۆلۆژی و فیزیایی و پراگماتیکی ئەم هاستەی زوانی مرۆڤی کۆن، کە بەشێوەی سیمەنتیکی و پراگماتیکی زوانیەوە، ئەم ناوەیان بۆ /ئاسمان/ هەڵبژاردوە، واتە وشەی داڕێژراو لە وشەی /ئاس/ + گیرەکی /مان/، بەواتەی /مانا/یی، وێچوان/ هاوشەوەیی/ کە ڕەنگە باری هاوشێوەی خەرمانەیی، بازنەیی، جەغزیی، هاوشێوەی ئاش و دەستهاڕێکەوە هاتبێت، هەروەتر وێدەچێت پەیوەندی بەڕەگی هیندوئەوروپی /Star/ لە وشەی /ئەستێرە/ەوەش هەبێت، کە وشەی /ئاس/ تەیدا بەرانبەری بەوشەی بریقانەوە، درەوشانەوە دێت.
وشەی /ئاسمان/ لە زوانی کوردی، بەشی موکریان و باڵەکایەتی کە بەشێوەی باو، فۆنی /ئـە/ و /ئا/ هەندێکجار توشی لێکچوون لەگەڵ پیتی /ع/ و /ح/ دەکەن و پێچەوانەکەشی، وەکو وشە /ئاسمان/ بۆ /ئەسمان/ بۆ /عاسمان/ بۆ /حاسمان/.
سەرچاوە: فەرهەنگی ڤێرسین.
سابیرژاکاو

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.