زمانی کوردی وەکی زۆرینەی زمانەکانی هاوبنەماڵەی خۆی و ئیندوئەوروپیەکان و هاوشێوەی زمانە ئەفرۆئاسیایەکان و سامیەکان تایبەتمەندیەکی جوان و گەشی هەیە بۆ تەرخانکردنی ناو بۆ ڕەگەزی نێر و مێ.
زۆرجار کاتێک باسی جوداکردنەوەی ناوی نێر و مێ دێتە ئاراوە زوانەکانی کوردی وا هەست دەکرێت ئەم تایبەتمەندیە تەنیا هی زوانی کرمانجی و هەورامیە چون لەم دو زوانە جوداکردنەوەی ناوی نێر و مێ یەگجار بەرچاوە، کەچی لە زوانەکانی دیکەی کوردی ئەم دیاردەیەش هەیە و پارستراوە.
واتە ئەم زوانە بە بەکارهێنانی ئامراز و مۆڕفیمی ناساندن و خستنەپاڵ نێر و مێ لەیەک جودا دەکاتەوە و دەناسێنێت.
لە دەڤەری پێنجوێن و پشدەر و بتوێن و موکریان و باڵەکایەتی ئەم بابەتە جوان بەدی دەکرێت کە بەخستنەپاڵی ئامرازی ناساندنی /ێ/ ناوەکە دەناسێنن بۆ ڕەگەزی مێ وەکو:
کەژاڵێ، چاوکاڵێ، کیژێ، نازێ، جوانێ، زێنێ، شیرینێ، خاتوونێ، شیلانێ، چنارێ...هتد
زۆرجار ناوەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە و ناگۆڕدرێت و بەیەکەوە دەوترێت وەکو: /باران، زیلان، نەمام، ئاڤان/، بەڵام گەر ناوەکە و ناسناوە مێینەکە کەسی سێیمی تاکی مێ بو ئەمە مۆڕفیمی پاشگری /ێ/ دەکەوێتە سەر ناوی یەکەمی ناسناو وەکوو:
بارانێ شوانە.
زیلانێ دادە خەجێ.
نەمامێ کاک سۆران.
ئاڤانێ مامە قالەی.
لە دۆخی ئاوەڵناوی هەواڵی و ئاگاداری بۆ مێینە یان ژنێک واتا بۆ کەسی سێیەمی تاکی مێ، مۆڕفیمی پاشگری /ێ/ دەچێتە سەر ناوەکەوە وەکو:
بە بارانێ بڵێن بچێتەوە.
بە ئاڤانێ بڵێن نەڕواتەوە.
زینێ وەخەوەر بێنن.
شیلانێ ئاگاداری ئەم هەواڵە بکەنەوە.
لەگەڵ نەمامێ باسی چیتان کرد؟
بە شیرینێ چیت گوتوە؟
ناوی نێر بە دو جۆر بەکار دێت یان وەکوو خۆی بەکار دێتەوە وەکو:
شوان، پشتیوان، کۆچەر، خەبات، شۆڕش، ڕێناس، ڕەنجە، ژیڤان، سۆران...هتد
بەڵام کاتێک ناوی نێرینە و ناسناوەکەی واتا کەسی سێیەمی تاکی نێر، بەیەکەوه دەگوترێت ئەوە هەموشە مۆڕفیمی پاشگری /ی/ دەچێتە سەر ناوەکەوە وەکو:
موحمەدی ئەوراز.
ئەحمەدخانی هۆزانڤان.
قازی مەحمەدی پێشەوا.
شۆڕشی کاک زانای.
بەکارهێنانی پاشگرەکانی /ی/ بۆ نێر و /ێ/ بۆ مێ لە گوندەکان زۆرتر بەرچاو و ڕەچاو گیراوە و ڕەسەنایەتی خۆی پاراستوە، هەڵبەت جێگەی ئاماژەیە کە لە باشور بەهۆی ئەمەی ناوی سێیانی (سیانی) ناوی کوڕ، باب، باپیر بەکارهاتوە ئەم ڕەوت و مێتۆدە بۆتە هۆی ئەمەی کە ئەم دیاردەیە لە باشور کەمڕەنگتر و کەم هەژمونتر ببێتەوە،
لە زۆر ناوچەی دیکە بۆ دۆخی هەواڵدەری و ئاگاداری لە مۆڕفیمی خستەسەری /ە/ بۆ ڕەگەزی نێر وەکو:
کاکە، بابە، خاڵە، مامە، شۆڕشە، خەباتە، ئالانە، ئامانجە، چالاکە...تاد
بۆ ڕەگەزی مێینەش لە مۆڕفیمی پاشگری /ێ/ کەڵک وەردەگرن وەکو:
دادێ، دایێ، پوورێ، کچێ، بارانێ، زێنێ، شیلانێ...تاد
کۆمەلەلکەڕێسایەکی زمانەوانی دیکەش هەن بۆ ئەم متوربەبونەیە وەکوو ئاوەڵناوی شوێن، ئاوەڵناوی گشتی، مۆڕفیمی ناوی کۆمەڵ، مۆڕفیمی ناوی تایبەت کە پاشگری /ێ/ مێنەی و /ی/ نێرینە دەوری دەگێرن وەکو:
لە ژوری یەکەم، لە شەقامی شاران، بەکۆلانی گوندان، بەماڵی گەل، لە کۆمپانی ئەمیری...هتد
ئاوەڵناوی شوێن گەر نەناسراو بێت ئەمە /ێ/ مێنە دەگرێت: لە ئامەدێ، لە سلێمانێ، لە مەهابادێ، لە قامیشلویێ...تاد.
لە دۆخی ناسراوەوە، گەر مۆڕفیمی /ی/ نێر وەردەگرێت:
لە کرماشانی کوردان، دەچم بۆ هەولێری کۆن، دیاربەکری خۆراگر، مەهابادی برەوش، سیولی پەیتەخی کۆریا ...تاد.
لە دۆخی ئاوەڵناوی ناساندنی شوێن و کات و چۆینەتی بۆ کەرەستە و شوێن مۆڕفیمی /ی/ دەچێتە سەر ئاوەڵناوی شوێن و کەرەستە وەکو:
کچەیابانیەکە، مۆبایلی جاپانی، بڕوانەمەی ئەمریکایی، گەنجی کوردستانی...تاد
لە دۆخی کردار و فرمانی مۆڕفیمی /ی/ و /ێ/ دەبێتە پاشگری هەواڵی و ئاگاداری وەکو:
دەچمە کنی، دەچمە شاخی، چوومە گوندێ، هاتمە شاری، بردمە ماڵێ، دامە دەستی...تاد
بۆ گیاندارانیش بەندی مۆڕفیمی داڕێژراوی /ما/ هەرکات چوو سەر ناو و ناوی لێکدراوی پێکهێنا بۆ ئاژەڵەکان ئاماژە بە مێینەیە وەکو:
ماکەر، ماکان، ماکەو، ماچە، مانگا، مامز، ماڵۆس، ماڵۆزە، ماکەرچین، ماین، ماینە، مانکاو، ماوی...تاد.

Zarge · گفتوگۆ
لێدوانەکان٠
لێدوانەکان ئامادە دەکرێن…
هێشتا لێدوان نییە — یەکەم کەس بە کە بۆچوونەکەت بنووسیت.